سپای پاسداران خاکی هەرێمی کوردستانی بۆردومان کرد

12:57 - 18 خەرمانان 2721

بەرەبەیانیی ئەمڕۆ پێنجشەممە ١٨ی خەرمانان، سپای پاسداران ناوچە شاخاوییەکانی هەرێمی کوردستانی بۆردومان کردووە.

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران ڕایگەیاندووە کە ئەم هێرشە ئاسمانییانە بە بیانووی بوونی هێزی پێشمەرگەی کوردستان لەو ناوچانە بووە.

ناوچەکانی "حاجی عومەران، چۆمان، سیدەکان و بەربەزین"، ئەو شوێنانەن کە کراونەتە ئامانجی هێرشە ئاسمانییەکانی سپای پاسدارانەوە.

سپای پاسداران پاش بۆردومانکردنی ئەو ناوچانە، دەستی کردووە بە تۆپبارانکردنی.

ئەم هێرشانەی سپای پاسداران زیانێکی زۆری بەر ژینگەی ئەو ناوچانە گەیاندووە.