سووکایەتی کردن بە هاووڵاتییەکی دیکەی یاری لە زیندان / سێ جار هەوڵی خۆسووتاندنی ناوبراو لەبەردەم مەجلیسی ئێراندا
15:54 - 2 رەزبەر 2713
ئاژانسی کوردپا: هاووڵاتییەکی یارسانیی خەڵکی شاری هەشتگردی کەرەج کە بۆ ماوەی ٣ رۆژ لە دەستبەسەریدا بووە، لەلایەن مەئمووران و بەرپرسی زیندانی تارانەوە بەمەبەستی سووکایەتی کردن بە بیروباوەڕی ئەو هاووڵاتییە، \"سمێڵ\"ی تاشرا.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا؛ حەفتەی رابردوو یەکێک لە پەیڕەوانی ئایینی یاری بەناوی \"سەفەر فەرجی\" تەمەن ٢٧ ساڵ و خەڵکی هەشتگردی کەرەج لەلایەن ٤ کەس لە مەئمووران و هەروەها بەرپرسی زیندانی شاری تارانەوە بەزۆر سمێلی تاشرا.
ئەو هاووڵاتییە یارسانییە رایگەیاندووە، مەبەستی مەئمووران و برپرسانی زیندان لە تاشینی سمێڵی من تەنیا سووکایەتی کردن بە ئایینەکەم بووە.
سەفەر فەرجی لەماوەی یەک حەفتەی رابردوودا سێ جار ویستوویەتی لەبەر دەم مەجلیسی ئێراندا ئاگر لە جەستەی خۆی بەربدا، بەڵام خەڵکی دەوروبەر رێگرییان لەو کارەی ناوبراو کردووە.
دوابەدوای ئەوەی کە کیومەرس تەمەناک لە زیندانی ناوەندیی هەمەدان سووکایەتی پێکرا سێ هاووڵاتیی یارسانی بەناوەکانی \"حەسەن رەزەوی خەڵکی هەمەدان\"، \"نیکمەرد تاهیری خەڵکی سەحنەی کرماشان\" و \"محەممەد قەنبەری خەڵکی شاری قەزوێن\" ئاگریان لەجەستەی خۆیان بەردا و گیانیان لەدەست دا.
هەروەها دواتریش لەرێکەوتی ٩ی مانگی خەرمانانی ئەمساڵدا هاووڵاتییەکی کوردی یارسانی بەناوی \"عەلی ئەشرەف رەحمانی\" بەو هۆی ئەو سووکایەتی کردنەوە مەئموورانی زیندانی هەمەدان بە کیوومەرس تەمەناک، لە بەردەم مەجلیسی ئێراندا هەوڵی خۆسووتاندنی دا و پاشان لەلایەن هێزە ئەمنیەکانەوە دەستبەسەر کرا.
ئەم سووکایەتی کردنەی بەرپرسانی زیندان بە کیومەرس تەمەناک، نەتەنیا خوۆسووتاندنی ئەو سێ هاووڵاتییەی لێکەوتەوە، بەڵکوو هاووڵاتییانی یارسانی لە بەردەم ئوستانداریی کرماشاندا خۆپیشاندانێکی ناڕەزایەتییان بەڕێوە برد.
هاوکات ناوەندە حکوومەتییەکانی ئێران نەتەنیا هیچ گرینگییەکیان بە خۆسووتاندنی ئەو هاووڵاتییە یارسانییانە نەدا، بەڵکوو رۆژنامەی \"جام جم\"ی چاپی تاران لە لاپەڕی کۆتایی رۆژی یەکشەممە رێکەوتی ١٣ی گەلاوێژی خۆیدا بە بڵاو کردنەوەی کارێکەتێرێک سەرلە نوێ سووکایەتی بە ئەو چوار هاووڵاتییە یارسانییە کردەوە\".
ئایینی یاری لە یاسای بنەڕەتیی ئێراندا وەک کەمینەی ئایینی بەفەرمی نەناسراون و لەم چەند ساڵەی رابردوودا وەک \"تاقمێکی ئایینی\" ناویان لێنراوەو ئەمەش ناڕەزایەتیی پەیڕەوانی ئەو ئایینە و هەروەها ئەحمەد شەهید رێپۆرتێری تایبەتیی رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری مافی مرۆڤ لە ئێرانی بەدواوە بووە.