سووتانی ١٥٠ هێکتار لە دارستانەکانی داڵاهۆ بەهۆی ئاگرکەوتنەوەوە

11:23 - 3 خەرمانان 2720

ڕۆژی یەکشەممە ٢ی خەرمانان، بەهۆی ئاگرکەوتنەوە لە دارستانەکانی ناوچەی "بی‌لەنگە و گوڵی نێرگس" لە داڵاهۆ، نزیک بە ١٥٠ هێکتار لە دارستانەکانی ئەو ناوچەیە سووتان.

ئەو ئاگرکەوتنەوەیە لە دارستانی گوندەکانی نێوان بزمیرئاوا و جوانمێری ناوچەی داڵاهۆ ڕوویدابوو.

کاناڵە تێلێگرامییە خۆجێییەکانی ئەو ناوچەیە بڵاویان کردووەتەوە، ئەو ئاگرکەوتنەوەیە لە چەند شوێن ڕوویداوە و زیاتر لە ١٥٠ هێکتار لە دارستانەکانی شاری داڵاهۆ سووتاون.

ئەو سەرچاوە خۆجێییانە هەروەها بڵاویان کردووتەوە کە وەک هەمیشە هیچ ئۆرگان و بەرپرسێک بۆ یارمەتیدان و کۆنترۆڵکردنی ئەو ئاگرکەوتنەوەیە لەو ناوچەیە ئامادە نەبوون.