سووتانی دارستانەكانی مەریوان/ دارستانی نزیك ئاوایی حەسەن ئاوا ئاگری تێبەر بوو
14:25 - 19 پووشپەڕ 2712
ئاژانسی كوردپا: دارستانەكانی نزیك ئاوایی \"حەسەن ئاوا\" هەڵكەوتوو لە نیوان جادەی سەقز ـ مەریوان ئاگری تێبەر بوو.
بەپێی هەواڵی ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا، ئەو دارستانانە هەموو ساڵێك بێ ئەوەی هۆكارەكەی دیار بێ ئاگری تێبەر دەبێ و ئەمساڵیش لەو دیاردەیە بێبەری نەبووە.
بە وتەی شایەتحاڵان پانتایی ئاگرەكە بە رادەیەك بووە كە لەلای رۆژهەڵاتی شاری مەریوانەوە ئاگرەكە دیارە و تەمێكی رەش ئەو ناوچەیەی داپۆشیوە.
لە رۆژانی رابردوودا لەلایەن كەسانێكی نەناسراوەوە سەیرانگای \"مەلا قوبی\"ی مەریوان، هەڵكەوتوو لە نێوان گوندەكانی \"بەیەڵە و بەرقەڵا\"ش ئاگری تێبەر دراوە و خەسار و زەرەرێكی زۆری سروشتی و ژینگەیی بەو ناوچەیە گەیشتووە.
لە ماوەی چەند ساڵی رابردوودا ئاگرگرتنی دارستان و لێڕەوارەكانی ناوچە كوردنشینەكانی ئێران و بەتایبەت دەورووبەری مەریوان، بۆتە دیاردەیەك و سروشتی كوردستانی خستۆتە مەترسییەوە.