سنە/ رۆژنامەنووسێکی کورد بۆ ناڕەزایەتی دەربڕین بەحوکمی دادگا، خۆی بەزیندان ناساند + وێنـــە
22:57 - 22 گەلاوێژ 2713
ئاژانسی کوردپا:رۆژنامەنووسێکی کوردی خەڵکی شاری سنە کەلە لایەن دادگای ئەو شارەوە بە دانی ٥٠٠ هەزار تمەن سزا درابوو، بەنیشانەی ناڕەزایەتی دەربڕین بەحوکمی دادگا، خۆی بە زیندان ناساند.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، \"ئومید کەریمی\" رۆژنامەنووسی کوردی خەڵکی شاری سنە کەلە لایەن \"عەبدولجەبار کەرەمی\" نوێنەری پێشووی خەڵكی ئەو شارەوە تاوانی \"موزاحیم تەلەفۆنی\" درابوویە پاڵ، بە دانی ٥٠٠ هەزار تمەن مەحکووم کراو سەرئەنجام ٢ رۆژ پیش ئێستا بەهۆی دەستکورتییەوە لەمەر دابین کردنی ئەو بڕە پارەیە، خۆی بە زیندانی شاری سنە ناساند.
ئەو رۆژنامەنووسە کوردە، لەلایەن دادگای ئینقلابەوە بە دانی ٥٠٠ هەزار تمەن سزا دراو دواتر ئەو حوکمە لە دادگای پێداچوونەوەدا پشتڕاست کرایەوە.
چەند رۆژ پێش ئێستا ئومید کەریمی بە یەکێک لە حەفتەنامەکانی رایگەیاندبوو کە \"توانای دابین کردنی ئەو ٥٠٠ هەزار تمەنەم نییەو ئەگەریش توانای دابین کردنەکەیم بوایە، بەنیشانەی ناڕەرزایەتی دەربڕین بەو حوکمەی دادگا، لە دانی ئەو بڕە پارەیە خۆم دەبوارد، هەتا بەو هۆیەوە رەوانەی زیندان بکرایەم\".
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، \"ئومید کەریمی\" رۆژنامەنووسی کوردی خەڵکی شاری سنە کەلە لایەن \"عەبدولجەبار کەرەمی\" نوێنەری پێشووی خەڵكی ئەو شارەوە تاوانی \"موزاحیم تەلەفۆنی\" درابوویە پاڵ، بە دانی ٥٠٠ هەزار تمەن مەحکووم کراو سەرئەنجام ٢ رۆژ پیش ئێستا بەهۆی دەستکورتییەوە لەمەر دابین کردنی ئەو بڕە پارەیە، خۆی بە زیندانی شاری سنە ناساند.
ئومید کەریمی رۆژنامەنووسی کورد
ئومید کەریمی رایگەیاندووە، \"سەبارەت بە فۆرمێک کەلە لایەن \"عەبدولجەبار کەرەمی\" بۆ من نێردرابوو بە تەلەفۆن پرسیارم لە ناوبراو کرد، بەڵام ئەو نوێنەرەی پێشووی خەڵكی شاری سنە لە دادگادا تۆمەتی بۆ من ساز کردووە کە گۆیا من بە تەلەفۆن موزاحیمی بووم\".ئەو رۆژنامەنووسە کوردە، لەلایەن دادگای ئینقلابەوە بە دانی ٥٠٠ هەزار تمەن سزا دراو دواتر ئەو حوکمە لە دادگای پێداچوونەوەدا پشتڕاست کرایەوە.