سنە؛ دوو هاووڵاتی لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کران

12:41 - 18 خەرمانان 2721

ڕۆژی دووشەممە ١٥ی خەرمانان، دوو هاووڵاتیی کورد بە ناوەکانی "بێهرووز عەزیزی"، تەمەن ٤٠ ساڵ، کوڕی محەممەدساڵح و "ڕەسووڵ عەزیزیان"، تەمەن ٥٠ ساڵ، کوڕی محەممەد و خەڵکی گوندی "میراو"، سەر بە ناوچەی ژاوەرۆی سنە، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر و ڕەوانەی شوێنێکی نادیار کراون.

هێزە ئەمنییەتییەکان بەبێ بەڵگەی یاسایی ئەو دوو هاووڵاتییەیان دەسبەسەر کردووە و هەتا ئێستا بەدواداچوونەکانی بنەماڵەی ئەو دوو هاووڵاتییە بۆ ئاگاداربوون لە چارەنووسی ناوبراوان بێئاکام ماوەتەوە.

ئەو دوو هاووڵاتییە خێزاندار و خاوەن منداڵن و پێشتریش، ناوبراوان لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرابوون.

هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، لە هۆکاری دەسبەسەرکران و تۆمەتی وەپاڵدراو دژی ئەو دوو هاووڵاتییە زانیارییەکی ورد لەبەردەستدا نییە.

وێنە: بێهرووز عەزیزی