ساڵانە ٧٥٠٠ کرێکاری بێکار بە ڕێژەی کرێکارانی بێکاری پارێزگای کرماشان زیاد دەبن

13:29 - 20 جۆزەردان 2720

پارێزگاری کرماشان لە وتووژێکدا، لەگەڵ هەواڵدەریی "تەسنیم" وتوویەتی: "لە ساڵی ٩٦، نرخی بێکاری لە هێندێک وەرزەکان لە سەدا ٢٥ بووە و نێونجی نرخیبێکاری لە سەدا ٢٢ بووە؛ بە شێوەیەک کە ١٦٥ هەزار کەس بێکار لە پارێزگای کرماشان بوونی هەبووە و هەر ساڵەش ٧٥٠٠ کەس لە  خوازیارانی کار زیاد دەبێت.

هوشەنگ بازوەند ڕایگەیاندووە: "بۆ ڕەخساندنی هەلی هەر کارێک بڕی ٢٠٠ میلیۆن تمەنی پێویستە''.

ئەو قسانە بازوەند لە حاڵێکدایە کە پێشتر، کەیوان کاشفی، بەرپرسی ژووری بازرگانیی ئەو پارێزگایە وتبووی، بەپێی بەراوردەکان؛ بەهۆی هاتنی کۆرۆناوە، ٢٠٠٠ میلیارد تمەن زیارن بەو پارێزگایە گەیشتووە و ٢٠ هەزار کەسیش بێکار بووە.