ساختەچێتی گەورە لە كوردستان/ داواكاری نوێنەرانی مەجلیس لە وەزیری ئیتلاعات
21:10 - 8 رێبەندان 2711
كوردپا: نوێنەرانی ناوچە كوردنشینەكانی ئێران لە نامەیەیەكدا بۆ وەزیری ئیتلاعاتی حكوومەتی ئیسلامیی ئێران خوازیاری گەڕاندنەوەی زیاتر لە یەك هەزار میلیارد پارەی هاووڵاتیانی ئەو ناوچەیە بە خاوەنەكانیان، كە لەلایەن كەسانی ساختەچێەوە لێیان ئەستێنراوە، بوون.
بەپێی هەواڵی هەواڵنێری ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا لە شارەكانی بانە و مەهاباد، ئەو نوێنەرانە داوایان لە وەزیری ئیتلاعات كردووە كە بۆ پێشگری لە روودانی هەر چەشنە \"گرژییەكی كۆمەڵایەتیی\" و \"چوونە دەری پارە \" لە ناوچە كوردنشینەكان، ئەو پارەییان بۆ بگەڕێندرێتەوە.
هەر بەپێی ئەو راپۆرتە و هەروەها نامەی نوێنەرانی مەجلیس، ژمارەییەك لە بەرهەمهێنەران، بازرگان و تەنانەت ژمارەیەك هاووڵاتیی دەستكورت و كەم داهاتی شارەكانی پیرانشار، بانە، سەردەشت، شنۆ و مەهاباد بە هێوای سەرمایە گوزاری، زێڕ و هێندێكەلوپەلی دیكەیان كردووە بە پارەی نەغد، بەڵام هێندێكەسی ساختەچی لەژێر ناوی جوراوجۆردا ئەو پارەیان لەگەڵ خۆیان بردووە.
بەوتەی هێندێلە ئەو كەسانەی كە پارەكانیان بردراوە بەشێكی بەرچاویان كەسانی كەم داهات و هەژاری كۆمەڵگای كوردین.
ساختەچێیەكان پارەی هاووڵاتیانیان لە ژێر ناوی گۆڕینەوە بە \"ارز\" لێئەستاندوون.
نوێنەرانی مەجلیس وێڕای هوشداری دان بە ئەوەیكە بارودۆخی ژیانی ئەو هاووڵاتیانە لە مەترسیدایە، داویان لە وەزیری ئیتلاعات كردووە كە ئەو پارانە لە ساختەچێیەكان وەربگیردرێتەوە.
نوسخەیەك لە دەقی نامەی نوێنەرانی مەجلیس بۆ وەزیری ئیتلاعات، لەلایەن یەكێك لە ئەو كەسانەی كە پارەكەی بردراوە بە ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا گەیشتووە.