زەوت كردنی كەلوپەلی كۆڵبەرانی كوردی مەریوان لەلایەن هێزە نیزامییەكانەوە
16:16 - 22 خاکەلێوه 2712
كوردپا: دوو رۆژ لەمەوبەر لە چیاكانی ناوچەی سەرسنووری \"دزڵی\"ی سەر بە شارستانی سەوڵاوا، كەلوپەلی 10 كۆڵبەری كورد لەلایەن هێزە نیزامییەكانی حكوومەتی ئیسلامیی ئێرانەوە زەوت كرا.
بەپێی هەواڵی ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا، رێكەوتی20ی خاكەلێوە ژمارەیەك لە كۆڵبەرانی كورد لە چیای \"رەنگین\" هەڵكەوتوو لە \"دزڵی\" كەوتنە بەر دەستڕێژی هێزە نیزامییەكان و لە ئەنجامدا سەرجەم كەلوپەلەكانیان زەوت كرا.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی كوردپا: خەڵكی ئاوایی دزڵی دوای بیستنی دەنگی تەقە چوونەتە ئەو شوێنە و پێشیان بە دەستبەسەر كردنی كۆڵبەران و كاسبكاران لەلایەن هێزە نیزامییەكانەوە گرتووە.
بە وتەی شایەتحاڵان، هێزە نیزامییەكان لەو شوێنە بە بەردوەامی تەقەیان كردووە و ئەم رووداوە بریندار یان كوژرانی هیچكام لە كۆڵبەرانی و خەڵكی ئاوایی لێنەكەوتۆتەوە.
مشتومڕ و دەمەقاڵەی خەڵكی لەگەڵ هێزە نیزامییەكان لەو ناوچەیەدا 3 كاتژمێری خایاندووە.
ماوەی چەندین ساڵە بە هۆی نەبوونی هەلی كار و دەستەنگی و نەداری، دانیشتوانی ناوچە سنوورییەكانی كوردستان لە رووی ناچاری و بۆ دابین كردنی بژێوی ژیانیان پیشەی پڕ مەترسیی كۆڵبەرییان هەڵبژاردووە و ماوە بە ماوە كۆڵبەرانی كورد بە دەستی هێزە نیزامییەكانی ئێران دەكوژرێن.
ئەو شتومەكەی كە كۆڵبەران هەڵیدەگرن خۆیان خاوەنی نیە و لە هەمبەردا حەقدەستێكی زۆر كەم وەردەگرن.
زۆربەی كاتەكان كێشی ئەو كەلوپەڵانەی كە هەڵیدەگرن لە كێشی كۆڵبەرەكان زیاترە.