زەخت و گوشار بۆ سەر بنەماڵەی نووسەرێكی دەستبەسەر كراوی كورد بەردەوامە
12:35 - 16 خەزەڵوەر 2711
كوردپا: دوای نزیك بە چوار مانگ لە دەستبەسەر كرانی شاعیر و نووسەرێكی كوردی خوراسان، هێشتا لە گرتنگەی شاری مەشهەد راگیراوە و هەڕشە و زەخت و گوشار بۆ سەر بنەماڵەكەی بەردەوامە.
بەپێی هەواڵی هەواڵنێری ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا لە مەشهەد، عەلیڕەزا سپاهی لایین و شاعێر و نووسەری كوردی خوراسان كە نزیك بە چوار مانگ لەمەوبەر لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەكانی حكوومەتەوە لە مەشهەد دەستبەسەر كراوە، هێشتا لە گرتنگەی ئیتلاعاتی ئەو شارە دەستبەسەرە.
بەپێی دوایین زانیارییەكان ئەو نووسەرە كوردە بە تاوانی پێوەندیی لەگەڵ یەكێك لە حیزبە كوردە ئۆپۆزیسیۆنەكانی دژبەری حكومەتی ئیسلامیی ئێران و نووسینی شێعری رەخنەیی بەدژی حكوومەت و هەروەها رێزگرتن لە یەكێك لە رێبەرانی كورد دەستبەسەر كراوە.
هەتا ئێستا لە كاتی دادگایی و وردەكاریی زیاتر لەمەڕ دۆسیە و پەروەندەكەی زانیاریی زیاتر لەبەر دەستدا نیە.
ئیدارەی ئیتلاعاتی مەشهەد هەڕەشەی لە بنەماڵەی عەلیڕەزا سپاهی لایین كردووە كە نابێ هیچ هەواڵێكی پێوەندیدار بە ناوبراو بدەنە راگەیەنەكان و لەژێر زەخت و گوشارێكی زۆری رۆحی دان.
رێكخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتیش لەمەڕ رەوشی ناوبراو بەیاننامەیەكی بڵاو كردبۆوە و داوای لە دەوڵەتی ئێران كردبوو كە ئازاد بكرێت كە لەلاین وەزارەتی ئیتلاعاتی حكوومەتی ئیسلامیی ئێرانەوە بە كردەوەیەكی ناپەسند لە قەڵەم درابوو.
عەلیڕەزا سپاهی لایین رۆژی 8ی گەلاوێژی ئەمساڵ لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەكانی سپای پاسدارنی شاری مەشهەدەوە دەستبەسەر كرا.
ناوبراو شاعێر و نووسەرێكی ناسراوە و هەتا ئێستا زیاتر لە 10 كتێبی بە زمانی فارسی و كوردی چاپ كردووە.