زیندانییەكی سیاسیی كورد لهپێناو مهحکوم کردنی تیرۆریزمی نێودهوڵهتی سێ رۆژە مانی لە خوارن گرتووە
20:53 - 18 پووشپەڕ 2712
ئاژانسی كوردپا: بەپێی سەرچاوەیەكی ئاگادار زیندانیی سیاسیی كورد لەپێناو مەحكووم كردنی تیرۆریزمی نێودەوڵەتی و بەتایبەتی مەحكووم كردنی تیرۆری دوكتۆر عەبدولڕحمان قاسملوو سكرتێری پێشووی حیزبی دێمۆكراتی كوردستان و قوربانییانی 18ی پووشپەڕی 1378 سێ رۆژە مانی لە خواردن گرتووە.
یەكێك لە كەسانی نزیكی رەزا شەریفی بۆكانی زیندانیی سیاسیی كورد و بەندكراو لە زیندانی گەوهەردەشت كەرەج بە ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپای راگەیاند: ئەو زیندانیە سیاسییە بە مەبەستی مەحكووم كردنی تیرۆریزمی نێودەوڵەتی و بەتایبەت مەحكووم كردنی تیرۆری دكتۆر عەبدولڕحمان قاسملوو سكرتێری پێشووی حیزبی دێمۆكراتی كوردستان و قوربانیانی 18ی پووشپەڕی ساڵی 1378ی تاران سێ رۆژە لە زیندان مانی لە خواردن گرتووە و بارودۆخی جەستەیی خراپە.
ئەو سەرچاوە ئاگادارە وتیشی: بەهۆی لە گیژەوە هاتنی سەر و تێك چوونی باری تەندروستیی، ئەمڕۆ یەكشەممە رەزا شەریفی بۆكانی لەلایەن لێپرسراوانی زیندانەوە بە زۆر رەوانەی بێهداریی ناو زیندان كراوە و بە زۆر ویستوویانە مانگرتنەكەی بشكێنێ كە ئامادە نەبووە تەنانەت نەیشهێشتووە \"سێرۆمی\" بۆ دابنێن.
زیندانیەكی دیكە لەگەڵ رەزا شەریفی بۆكانی مانی لە خواردن گرتووە و رایانگەیاندووە هەتا كۆتایی رۆژی بیست و بەكەمی پووشپەڕ درێژە بە مانگرتنەكەیان دەدەن.
هەتا ئێستا ناسنامەی ئەو زیندانیە مانگرتووە ئاشكرا نەبووە.
ئەو سەرجاوە ئاگادارە ئەوەشی خستە روو بەندکراوانی سیاسیی زیندانی گەهەردەشتی کەرەج لە بارودۆخێکی خراپی رۆحی دان و وەزعی خواردن و تەندروستی و پاک و خاوێنی لەوپەڕی خراپی دایە دیدار و جاوپێکەوتنی حزوورییان لێ قەدەغە کراوە.
رەزا شەریفی بۆكانی بەهۆی پێوەندیی تەلەفۆنی لەگەڵ ئەحمەد شەهید نوێنەری تایبەتیی مافی مرۆڤ بۆ كاروباری ئێران و هەواڵدەرییەكان لەلایەن ناوەندە ئەمنیەتییەكانی زیندانەوە زەخت و گوشارێكی زۆری جەستەیی و رۆحی لەسەرە دۆسیەیەكی دسكردیان بۆ ساز كردووە و لەلایەن قازییەوە هەڕەشەی دانی پێنج ساڵ زیندانی تەعزیری لێكرابوو.