زیندانییەكی سیاسیی كورد بە ئیعدام مەحكووم كرا
13:42 - 25 خەرمانان 2712
ئاژانسی كوردپا: هاووڵاتییەكی مەریوانی لەلایەن دادگای ئینفلابی شاری مەهابادەوە بە ئیعدام مەحكووم كرا.
سامان نەسیم (نەعیم) بە تاوانی هاوكاری لەگەڵ حیزبێكی كوردی دژبەری حكوومەتی ئیسلامیی ئێران لەلایەن لقی 1ی دادگای ئینقلابی شاری مەهابادەوە بە ئیعدام حوكم درا.
هەواڵدەریی هرانا بڵاوی كردەوە، ئەو حوكمە بە سامان راگەیەنراوە و ئەو زیندانییە سیاسییە ئیعترازی بەو حوكمە دەربڕیوە و دۆسیەكەی رەوانەی دادگای پێداچوونە كراوەتەوە.
سامان نەسیم مانگی پووشپەڕی 1390 لە ناوچە سنوورییەكانی پارێزگای ئازەربایجانی رۆژئاوا لەلایەن هێزە ئەمنیەتییەكانەوە دەستبەسەر كرا.
بەپێی ئاماری تۆمار كراو لە ناوەندی ئاماری ئاژانسی كوردپا لە سەرەتای ساڵی 1391وە هەتا ئێستا بێجگەلە سامان نەسیم سێ هاووڵاتیی دیكەی كورد بە تاوانی سیاسی بە ئیعدام مەحكووم كراون.
سمكۆ خورشیدی، هووشەنگ رەزایی و بەختیار معماری ئەو سێ هاووڵاتیەی دیكەن كە حوكمی ئیدامیان بۆ بڕاوەتەوە.