زیندانییەکی پێشووی زیندانی سەقز دەسبەسەر کرا

17:18 - 31 خاکەلێوه 2720

ڕۆژی یەکشەممە ۳۱ی خاکەلێوە، "کامران عەبدی پوور"، زیندانیی پێشووی زیندانی سەقز، لەلایەن هێزە لیباس شەخسییەکانەوە لەو شارەدا دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.

 هێزە لیباس شەخسییەکان بە بنەماڵەی "عەبدی پوور"یان ڕاگەیاندووە کە کامرانیان لە پەیوەندی لەگەڵ هاوکاریکردنی زیندانییە هەڵاتووەکان لە زیندانی سەقز دەسبەسەر کردووە.

هەتا ئێستا بەدواداچوونی بنەماڵەی "عەبدی پوور" بۆ ئاگاداربوون لە شوێنی ڕاگیرانی کوڕەکەیان بێئاکام ماوەتەوە.

ڕۆژی شەممە ۱۱ی خەزڵوەری ساڵی ۹٨، "کامران (ڕەزا) عەبدی پوور" پاش ۱٥ ساڵ زیندانی لە زیندانی سەقز بە لێخۆشبوونی بنەماڵەی کوژراوەکە لە "قیساس" ڕزگاری بوو.

ئەو هاووڵاتییە کوردە لە کاتی شەڕکردن لەگەڵ کەسێک کە بوو بەهۆی کوشتنی "محەممەد عەلیزادە" دەسبەسەر کرابوو و دواتر بە ئێعدام مەحکووم کرابوو.