زیندانییەکی مەریوانی لەژێر ئازار و ئەشکەنجەدا دەستی شکا
12:02 - 17 خەرمانان 2720
لاوێکی تەمەن ١٨ ساڵ بە ناوی "پەیمان خون کەبووتەر" بەهۆی ئازار و ئەشکەنجەی مەئموورانی زیندانی مەریوانەوە، دەستی شکا.
سەرچاوەیەکی ئاگادار لەوبارەیەوە بە ئاژانسی کوردپای ڕاگەیاند: "ڕۆژی یەکشەممە ١٦ی خەرمانان، مەئموورانی زیندانی مەریوان بە کەلەپچەکراوی زیندانییەک کە دەستی شکابوو هێنا بۆ نەخۆشخانەی مەریوان و نەشتەرگەریی بۆ کرا".
ئەو سەرچاوەیە هەروەها ئەوەشی خستەڕوو: "سەرەڕای شکاندنی دەستی ئەو لاو و کەلەپچەکردنی دەستی، تەنانەت مەئموورانی زیندان لەگەڵ ئەو لاوە چوونە ژووری نەشتەرگەرییەوە".
ئەو سەرچاوەیە زیادی کرد: "مەئموورانی زیندان ئیزنی چوونە نزیکی ئەو زیندانییە ئەشکەنجەکراوەیان بە کەس نەداوە".