زیندانییەکی مەریوانی بە تۆمەتی "کوشتنی بەئەنقەست" لە زیندانی سنە ئێعدام کرا

11:34 - 10 پووشپەڕ 2720

سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ سێشەممە ١٠ی پووشپەڕ، حوکمی ئێعدامی زیندانییەک بە ناوی "محەممەد عەزیز مەحموودی" خەڵکی گوندی "دزڵی" سەر بە مەریوان کە بە تاوانی "کوشتنی بەئەنقەست" لە زیندان بوو، لە زیندانی سنە جێبەجێ کرا.

ئەو زیندانییە لە تەمەنی ٢٣ ساڵەیی و لە ساڵی ٩٧دا، لە کاتی شەڕ لەسەر کێشەی نامووسی، تووشی "کوشتنی بەئەنقەستـ"ـی هاووڵاتییەکی دیکە بە ناوی "دیاکۆ کەریمی" بووە.

هەوڵەکانی چالاکانی مەدەنی بۆ وەرگرتنی ڕەزامەندیی بنەماڵەی کوژراوەکە بۆ پێشگیری لە جێبەجێکردنی حوکمی ئەو زیندانییە بێئاکام مابووەوە و حوکمی ئەو زیندانییە لە سنە جێبەجێ کرا.