زیندانییەکی سیاسیی کورد لە زیندانی بۆکان ئازاد کرا

11:12 - 31 خاکەلێوه 2720

زیندانییەکی سیاسیی کورد به ناوی "حوسێن مەحموودی" پاش لێخۆشبوونی نوێی دەزگای دادوەری، لە زیندانی بۆکان ئازاد کرا.

ئەو زیندانییە سیاسییە ڕێکەوتی ۲٦ی بانەمەڕی ساڵی ۹٦ لەلایەن هێزە نیزامییەکانەوە دەسبەسەر کرا و پاش مانگێک لە گرتنگەی ئیدارەی ئیتلاعات بۆ زیندانی بۆکان ڕاگوێزرا؛ دواتر بە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی ئازاد کرا.

ئەو هاووڵاتییە کوردە، ساڵی ۹۷ لەلایەن دادگای ئینقلابی بۆکان، بە تۆمەتی "ئەندامبوون لە یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی ئۆپۆزسیۆنی حکوومەتی ئێران" بە ۳ ساڵ زیندانیی تەعزیری مەحکووم و مانگی ڕەزبەری هەمان ساڵ بۆ جێبەجێکردنی حوکمەکەی ڕەوانەی زیندانی بۆکان کرا.

"حوسێن مەحموودی" پاش لێخوشبوونی نوێی دەزگای دادوەری، ڕۆژی شەممە ۲۳ی خاکەلێوە لە زیندانی بۆکان ئازاد کرا.