زیندانییەک بۆ ژووری تاکەکەسی لە زیندانی ورمێ ڕاگوێزرا

13:27 - 26 گەلاوێژ 2720

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٦ی گەلاوێژ، "ئەرسەلان یاسینی"، کە تۆمەتی "قەتڵـ"ـی هەیە لە بەندی ڕاوێژی زیندانی ورمێ، بۆ جێبەجێکردنی حوکمی لە سێدارەدانی ڕەوانەی ژووری تاکەکەسی کرا.

ئەو زیندانییە خەڵکی شاری نەغەدەیە و زیاتر لە ١٠ ساڵ پێش بە تۆمەتی "کوشتنی بە ئەنقەستی دوو کەس لە نزیکەکانی خۆی" دەسبەسەر کراوە.

ئەو زیندانییە لەلایەن دەزگای قەزاییەوە بە "قیساس" (ئێعدام) مەحکووم  کراوە و لە ماوەی ١٠ ساڵی ڕابردوودا، لە زیندانی ورمێ دابووە.