٥ زیندانیی لە زیندانی ڕەجایی شاری کەرەج لە سێدارە دران

10:54 - 5 رەشەمه 2721

ڕۆژی چوارشەممە ٤ی ڕەشەمە، ڕێکخراوی مافی مرۆڤی ئێران لە هەواڵێکدا باسی لە سێدارەدانی ٥ زیندانی لە زیندانی ڕەجایی شاری کەرەج کرد.

ئەو ڕێکخراوە مافی مرۆییە شوناسی دوو کەس لەو ٥ کەسەی بە ناوەکانی "حامید عەزیزی" و "مێهران جەعفەری" ڕاگەیاندووە.

بەپێی ئەو سەرچاوەیە لە سێدارەدانی ئەو پێنج زیندانییە بە تۆمەتی "کوشتنی بە ئەنقەست" بووە.

لە سێدارەدانی ئەو ٥ زیندانییە لە کاتێکدایە کە ئەو هەواڵە لەلایەن میدیا نێوخۆییەکانی ئێران یان سەرچاوە فەرمییەکان ڕانەگەیەندراوە.