زیندانیانی سیاسیی كورد لە دانی مەرەخەسیی نەورۆز بێبەش دەكرێن
14:37 - 18 رەشەمه 2711
كوردپا: لە زۆربەی زیندانەكانی ناوچە كوردنشینەكانی ئێران، لەلایەن بەرپرسانی زیندانەوە بە زیندانیانی سیاسی راگەیەنراوە كە مافی بەكارهێنانی مەرەخەسییان نیە، بۆیە لە نووسینی داخوازی بۆ مەرەخەسی خۆ ببوێرن.
بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا، هاوكات لەگەڵ نزیك بوونەوە لە ساڵی نوێ و رۆژانی نەورۆز، وەك باو و بەپێی ئایین نامەی ئیدارەی گشتیی زیندانەكانی ئێران، زیندانییەكان بە نووسینی داخوازی داوا لە بەرپرسانی زیندان دەكەن كە ئیزنی مەرەخەسییان پێ بدرێت.
زانیارییەكان باس لەوە دەكەن كەلە گرتووخانەكانی ناوچە كوردنشینەكان، لەلایەن بەرپرسانی زیندانەوە بە زیندانیای سیاسیی كورد راگەیەنراوە كەلە نووسینی داخوازنامە خۆ ببوێرن و ئەمە لە حاڵێك دایە كە زیندانیانی دیكە كە تاوانی وەك مادە هۆشبەرەكانیان هەیە مافی مەرەخەسییان پێدراوە.
هەواڵنێرانی ئاژانسی كوردپا لە چەند شارێكی كوردستان و لەزاری بنەماڵەی چەند زیندانیەكی سیاسییەوە ئەم هەواڵەیان پژڕاست كردۆتەوە.
گرتووخانەی شارەكانی مەهاباد، سەقز و بۆكان لەو زیندانانەن كەلە ماوەی رۆژانی رابردوودا لەلایەن بەرپرسانەوە پێداگرییان لەسەر نەدانی مەرەخەسی بە زیندانیانی سیاسیی كورد كردۆتەوە.