زۆربوونی ڕیژەی خۆکوژییەکان لە شاری بۆکان

17:40 - 20 خەرمانان 2720

شەوی چوارشەممە ١٩ی خەرمانان، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "خوسرەو حەسەنی" تەمەن ٤٥ ساڵ کوڕی ئیبراهیم" بە هۆکاری نادیار کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەو هاووڵاتییە کوردە خەڵکی گوندی "ئاختەپە"ی شاری سایینقەڵا و دانیشتووی شاری بۆکان بووە.

ئەو سەرچاوەیە هەروەها ئەوەشی خستەڕوو، ئەو هاووڵاتییە فەرمانبەری موخابراتی شاری بۆکان بووە و لە ڕێگای خۆهەواسینەوە، کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.

لەو پەیوەندییەدا، باوک و کوڕێک لە بۆکان لە مەودای دوو ڕۆژدا،بەهۆی هەژاری و دەسکورتییەوە کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێنابوو.

ئەمە سێیەمین حاڵەتی خۆکوژییە، کە لە ماوەی یەک حەوتوودا، لە شاری بۆکان ڕوو دەدات.