زمانی کوردیی بوو بە شەشەمین زمانی پەخشی ئاژانسی ئانادۆڵ

17:01 - 16 گەلاوێژ 2713
ئاژانسی کوردپا: \"ئاژانسی ئانادۆڵ\"ی تورکی، لە داهاتوویەکی نزیکدا زمانی کوردی بە زمانەکانی وەشانی خۆی زیاد دەکات.

ئاژانسی ئانادۆڵ لە راپۆرتێکدا بڵاوی کردەوە، بەپێی بەرنامەی دیاریکراو و بە نزیکبونوەوە لە ١٠٠ ساڵەی دامەزرانی، رێکەوتی ٩ی مانگی رەزبەری ئەمساڵ بە فەرمی وەشانی کوردیی خۆی دەست پێ دەکات.

لەدرێژەدا هاتووە کە ئاژانسی ئانادۆڵ لە کارەکانی خۆیدا زیاتر گرینگی بە میدیای ناوچە کوردنشینەکان ئەدات و بۆ ئەم مەبەستەش بڕیاری داوە لە زۆربەی شارەکانی هەرێمی کوردستاندا نووسینگەی فەرمیی خۆی بکاتەوە.

ئێستا له‌دوو نووسینگه‌ی سه‌ره‌کیی (ئه‌نقه‌ره‌و هه‌ولێر) به‌ستافێکی ٤٠ که‌سییه‌وه‌ کاری ئه‌زموونیی زمانی کوردیی ئاژانسی ئاژادۆڵ به‌ڕێوه‌ده‌به‌ن.

ئاژانسی ئانادۆڵ رایگەیاندووە کە دەیهەوێ بە ١١ زمانی جیاوز هەواڵ و راپۆرت پەخش بکات و پلەی پێنجەمین ئاژانسی هەواڵ لەسەر ئاستی جیهاندا بەناوی خۆیەوە تۆمار بکات.

ئێستا ئەم ئاژانسە به‌زمانەکانی ئینگلیزیی، عەرەبی، بۆسنی، کرواتی، سێربی و رووسی لە پەخشکردندان و زمانی کوردیش به‌هه‌ردوو شێوه‌زاری (سۆرانی و کرمانجی ژوورو) زیاد ده‌کات.