رەتی سەلاحییەتی پاڵوێراوانی كورد دەستی پێكرد/ عەبدوڵڵا سوهرابی وڵامی داوە
20:08 - 20 بەفرانبار 2711
كوردپا: رەتی سەلاحییەتی كاندیداتورەكانی كورد بۆ بەشداری كردن لە هەڵبژاردنی مەجلیسدا، بە رەتی سەلاحییەتی عەبدوڵڵا سوهرابی، داریووش قەنبری و ئیقبال محەممەدی دەستی پێكرد.
بەپێی ئەو هەواڵانەی كە بڵاو بوونەتەوە، داریووش قەنبری و ئیقبال محەممەدی لە نوێنەرانی ئێستای مەجلیسی شۆرای ئیسلامیی ئێران و عەبدوڵڵا سوهرابی لە نوێنەرانی خولی شەشەمی مەجلیس رەتی سەلاحییەت كراون.
لەو پێوەندییەدا عەبدوڵڵا سوهرابی یەكێك لەو پاڵوێراوانەی كە رەتی سەلاحییەت كراوە، بە بڵاو كردنەوەی نامەیەك لە ژێر ناوی\" شەوی بیرەوەرییەكان\" وڵامێكی لەو پێوەندییەدا نووسیوە كە نوسخەیەكی ئەو نامەیە بە ئاژانسی كوردپا گەیشتووە.
لە سەرەتای نامەكەدا هاتووە، من بەپێی بەندی 3ی مادەی 30ی یاسای هەڵبژاردنی مەجلیسی شۆرای ئیسلامیی ئێران رەتی سەلاحیەت كراوم و ناوەڕۆكی ئەو بەندە كەسانێك رەتی سەلاحییەت دەكات كە پێوەندییان بە ئۆپوزیسیۆنی كوردی حكوومەتی ئیسلامیی ئێرانەوە هەبێت، بەڵام بە خۆشحالیەوە دەڵێم من بە هیچ شێوازیك لەو كارە ناراحت نەبووم بگرە زۆریش خۆشحاڵ بووم چونكە لە چنگ هەڵبژاردنێكی داخراو و نادێموكراتیك رزگارم بوو.
لە بەشێكی دیكەی نامەی عەبدوڵڵا سوهرابیدا هاتووە، لیستی رەتی سەلاحیەتەكان رۆژ لە دوای رۆژ تەكمیلتر دەبێت، بێگومان میژوو لە سەر ئەوە بڕیار دەدات كە بە چ تاوانێك مافی خۆ پاڵاوتن لە خەڵكی دەستێنەوە و هەر جارەو كەسانێك دەكەنە نوێنەری نەتەوەی كورد كە مێژوویەك و كارنامەیەكی زۆر روونیان نیە.
لە درێژەی نامەكەدا باس لەو كراوە، ئێمە دەبێلەلایەكەوە لە هەمبەر هەڵبژاردنێكی نادێموكراتیك دا سەبووری بنوێنین و لەلایەكی دیكەشەوە دەبێرەخنە رووخێنەرەكانی دوستەكانمان و بە تایبەتی هاوكارانی پێشوومان كە بوونەتە گوێلە مستی بەرەی بەشداری( جبهە مشاركت) و رێكخراوی موجاهدینی ئیسلامی قبوول بكەین وبێنوێنەرانی راستەقینەی نەتەوەی كورد هیچ كام لە كێشەكانی ئەو نەتەوە زولم لێكراوە چارەسەر ناكرێن.