رێژەی ئاوارەکانی سووریە، سنووری ١ میلیۆن کەسی تێپەڕاند
22:30 - 16 رەشەمه 2712
ئاژانسی کوردپا: دوابەدوای بەرین بوونەوەی شەڕ و ئاڵۆزییەکانی وڵاتی سووریە، بە هەزاران ئاوارەی خەڵکی ئەو وڵاتە پەنایان بۆ وڵاتانی دراوسێ بردووە و و رێژەی ئەو پەنابەرانە زیاتر لە ١ میلیۆن کەس راگەیاندراوە.
رۆژی چوارشەممە رێکەوتی ١٦ی رەشەممە \"ئانتۆنیۆ گوترێس\" کۆمیساریای باڵای رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری پەنابەران لە \"ژنێڤ\" رایگەیاندووە، رێژەی ئاوارەکانی سووریە کەلە وڵاتانی دراوسێی سووریە بەسەر دەبەن، ١ میلیۆن کەسی تێپەڕاندووە و ئەو وڵاتە بەرەو ئاقاریکی کارەساتبار و تراژدی هەنگاو دەنێت.
ناوبراو راشیگەیاندووە کە نزیک بە نیوەی ئەو پەنابەرانە منداڵانی تەمەن ژێر ١١ ساڵ پێکی دێنن و لە ماوەی شەڕ و تێکهەڵچوونەکانی ٢ ساڵی رابردوودا لانیکەم کەسێکی نزیکی خۆیان لەدەست داوە.
ماڵپەڕی بیبیسی، خەزەڵوەری ئەمساڵ بڵاوی کردەوە کە رێکخراوی \"خاچی سووری\" وڵاتی سووریە رێژەی ئاوارەکانی ئەو وڵاتەی زیاتر لە ٢ میلیۆن و نیو کەسی راگەیاندبوو.
هاوکات \"ملیسا فلیمینگ\" وتە بێژی کۆمیساریای باڵای رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان رایگەیاندبوو کە رێژەی راستەقینەی ئاوارەکانی سووریە لەو ئامارەی خاچی سووری سووریە زۆر زیاترە.
زۆرترین رێژەی ئاوارەکانی سووریە روویان لە وڵاتانی تورکیە، عێراق، لوبنان و ئۆردۆن کردووە کە رێژەی پەنابەران تەنیا لە هەرێمی کوردستان دەگاتە نزیک بە ٧٠ هەزار کەس.
پێشتریش ناوی پیلای کۆمیساریای باڵای مافی مرۆڤی رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان رایگەیاندبوو بەپێی دوایین لێکۆڵینەوە کە ماوەی ٥ مانگی خایاندووە، لە ٢٤ی رەشەممەی ساڵی ٨٩وە هەتا ١٠ی سەرماوەزی ساڵی ٩١ی هەتاوی ٥٩ هەزار و ٦٤٨ کەس لە وڵاتی سووریە کوژراون.