كرێكارێك لە شاری سنە گیانی خۆی لە دەست دا

13:09 - 14 رەشەمه 2711
كوردپا: كرێكارێكی جوشكاری لە شاری سنە بە هۆی رووداوی كارەوە گیانی لە دەست دا.

عوسمان ئەسەلانی خەڵكی ئاوایی \"دوشانت\"‌ی سەر بە سنە بە هۆی كەوتنە خوار لە بەرزاییەوە گیانی لە دەست دا.

كۆمیتەی هاودەنگی بۆ پێكهێنانی رێكخراوە كرێكارییەكان بڵاوی کردەوە، عوسمان ئەسلانی كاری جۆشكاری دەكرد و خاوەنی ژن و منداڵ بوو.

چالاكانی كرێكاری لەو باوەڕەدان كرێكاران لە كاتی كاركردندا هیچ ئەمنیەتییەكی گیانیان نیە و نەبوونی كەلوپەلی پێویست بۆ پاراستنی گیانیان لە حاڵی كار كردن لە بەرزایدا، ئەم رووداوانە دەخوڵقێنێت.