كرێكارێك لە سنە بەهۆی رووداوێكەوە گیانی لەدەست دا
18:26 - 2 خەزەڵوەر 2711
كوردپا ـ یەكیەتیی ئازادی كرێكارانی ئێران بڵاوی كردەوە، دوێنێ یەكشەممە كرێكارێكی قیرتاو لە شاری سنە كەوتۆتە ژێر ماشێنی غەڵتەك و گیانی لە دەست داوە.
رەشید زەند كەریمی تەمەن 52 ساڵ و خێزاندار لە كاتی كار كردندا لە گەڕەكی فەیزئاوا لە سێ رێیانی شارەكی بەعسەتی سنە كەوتۆتە ژێر ماشینی غەڵتەكی قيرتاو و هەتا گەیەنراوەتە نەخۆشخانە گیانی لە دەست داوە.
یەكیەتیی ئازادی كرێكاران ئاشكراشی كردووە، ئەو كرێكارانە بەهۆی گوشاری كار و زەختی رۆحی و دەروونی و بێ ئەزمونی لەو كارەدا بەردەوام رووبەڕووی مەترسییەكانی كار دەبنەوە.