كرێكارانی كارگەیەكی بەرهەەمهێنانی شیرینی لە سنە دەستیان دایە مانگرتن
17:16 - 19 خەرمانان 2712
ئاژانسی كوردپا: كۆمیتەی هاوئاهەنگی بۆ پێكهێنانی بۆ پێكهێنانی دامەزراوە كرێكارییەكان بڵاوی كردەوە، كرێكارانی كارگەیەكی بەرهەمهێنانی شیرینی لە شاری سنە بەهۆی بیانووی ئیدارەی تەندروستی دەستیان داوەتە مانگرتن و ناڕەزایەتی.
ماڵپەڕی سەرەكیی كۆمیتەی هاوئاهەنگیی كرێكارنی بڵاوی كردۆتەوە، پاش ئیعتراز و بیانووی مەئموورانی تەندروستیی سنە بە كارگەیەكی بەرهەمهێنانی شیرینی لە شەقامی فیردەوسی لە كۆڵانی هۆتێل ئابیدەر كە رایانگەیاندووە دەبێدابخرێت، رۆژی شەممە 18ی خەرمانان كرێكارانی ئەو كارگەیە هاوڕێلەگەڵ بنەماڵەكانیان لەبەردەم ئەو كارگەیە دەستیان داوەتە ناڕەزایەتی و مانگرتن.
بەپێی هەمان سەرچاوە پاساوی مەئموورانی تەندروستیی سنە بۆ داخستنی ئەو كارگەیە بەكارهێنانی رەنگە خۆراكییەكان بووە لە بەرهەمهێنانی شیرینیندا، بە وتەی كرێكارەكان ئەو رەنگانە ستانداردن و لەلایەن وەزارەتی تەندروستیی حكوومەتی ئیسلامیی ئێرانەوە مۆڵەتی یاسایی و تەندروستییان هەیە.
سەرچاوەكە لە درێژەدا نووسیویە مەئموورانی تەندورستیی سنە بەلێنیان بە كرێكارە مانگرتووەكان داوە كە ئەگەر بێت و كۆتایی بە مانگرتنەكەیان بێنن، كارگەكە تەنیا بۆ ماوەی 48 كاتژمێر دادەخرێت و دوای ئەوە كرێكارەكان دەتوانن بێنەوە سەر كارەكانیان و كرێكارانیش هۆشداریان داوە كە ئەگەر بێت و هەتا 48 كاتژمێری دیكە ئیزنیان پێنەدرێت بێنەوە سەر كارەكانیان، بۆ جاری دووەم لەبەردەم یەكێك لە ئیدارە دەوڵەتییەكان دەست دەدەنە مانگرتن.
نزیك بە 50 كرێكار لەو كارگەیەی بەرهەمهێنانی شیرینی كار دەكەن كە 15 كەسیان ژنن و خاوەنی چوار لقە لەناو شاری سنەدا.
بەشێكی بەرچاو لە چالاكانی كرێكاری و ئەندامانی كۆمیتەی هاوئاهەنگی بۆ پێكهێنانی دامەزراوە كرێكارییەكان لەو كۆبوونەوە ناڕەزایەتییەدا بەشدارییان كردووە.