رۆژی خوێندكار لە زانكۆی پەیام نووری سەقز بەرز راگیرا
14:24 - 18 سەرماوەز 2711
كوردپا: لە رۆژانی رابردوودا بە بۆنەی 16ی سەرماوەز رۆژی خوێندكار، لە زانكۆی پەیام نووری سەقز رێوڕسمێك بەڕێوە چوو و ئەو یادە بەرز راگیرا.
ماڵپەڕی سەقز ئاوا بڵاوی كردەوە، لەو رێوڕەسمەدا كە بە بەشداریی زیاتر لە 1000 كەس لە خوێندكارانی كورد و مامۆستایان بەڕێوە چوو، تێیدا كۆمەڵێك چالاكی بەڕێوە چوو و بابەت پێشكەش كران.
لە دوو توێی بابەت و وتارەكاندا رێز لە خەبات و بیرەوەریی ئەو خوێندكارانە گیرا كەلە پێناو ئامانجەكانی توێژی خوێندكاران و مافەكانیایندا گیانی خۆیان كردۆتە قوربانی و لە درێژەی رێوڕسمەكەدا چەندین بابەت و شێعرێكی تەنز لەمەڕ پرسە ناوخۆییەكانی شاری سەقز پێشكەش كرا.
لە رێوڕسمی 16ی سەرماوەز رۆژی خوێندكار بەرپرسی زانكۆی پەیام نوور و هەروەها فەرمانداری شاری سەقز هەركام بە پێشكەش كردنی بابەت بەشداریان كرد.
لە كۆتاییدا خەڵات بەسەر70 كەس لە خوێندكارانی سەركەوتووی بوارەكانی زانستی، پلە سەركەوتووەكانی كۆنكووری كارناسیی باڵا، چالاكانی فەرهەنگی، سەركەوتوانی بواری وەرزشی، داهێنەرانی تەكنیكی دابەش كرا و هەروەها 4 كەس لە مامۆستایانی نموونەش خەڵات كران و رێزیان لێگیرا.