رووداوی کار لە قەزوێن گیانی کرێکارێکی سەقزی ئەستاند
13:53 - 13 پووشپەڕ 2713
ئاژانسی کوردپا: هاووڵاتییەکی سەقزی کەلە شاری قەزوێن سەرقاڵی کار کردن بووە، بەهۆی بەربوونەوە لە بەرزایی گیانی لەدەست دا.
بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، رۆژی چوارشەممە رێکەوتی ١٢ی پووشپەڕ \"ئیسماعیل عەبدی\" تەمەن ٥٠ ساڵ و خەڵکی گوندی کەسنەزانی ناوچەی سەرشیوی سەقز بەهۆی رووداوی کارەوە لە شاری قەزوێن گیانی لەدەست دا.
ئەو هاووڵاتییە خێزاندار بووە کەلە کاتی جۆشکاریدا بەهۆی کەمتەرخەمیی خاوەنکار و نەبوونی ئەمنیەت لە شوێنی کارەکەی لە یەکێک لە نهۆمەکانی پرۆژەیەکی بیناسازی بەربۆتەوە لە ئەنجامدا بووە هۆی گیان لەدەست دانی.
لەلایەکی دیکەوە رۆژی رابردوو کرێکارێکی کوردی خەڵکی کرماشان کە سەرقاڵی نۆژەن کردنەوەی بینایەکی کۆن بووە، بەهۆی رووخانی دیواری ئەو بینایەوە دەستبەجێ گیانی لەدەست دا.
بەپێی ئاماری تۆمار کراو لە ناوەندی ئاماری ئاژانسی کوردپا، لەسەرەتای مانگی خاکەلێوەی ئەمساڵەوە هەتا ئێستا ١٦ کرێکاری کوردی نیشتەجێی ناوچە کوردنشینەکانی ئێران بەهۆی رووداوی کارەوە گیانیان لەدەست داوە.
بەپێی ئەو ئامارە ٣ کرێکاری دیکەش لەکاتی هاتووچۆ کردن بۆسەر کار بەهۆی رووداوی هاتووچۆی ماشێنەوە گیانیانیان گیانیان لەدەست داوە.
ئەو ئامارە رێژەییە و بەپشت بەستن بە ئاماری ئاژانسی کوردپا بڵاو دەکرێتەوە کە دەکرێ ئاماری راستەقینە لەو رێژەیەش زیاتر بێت.