رووداوی هاتووچۆ گیانی ئەندامێکی چالاکی ئەنجوومەنی ژنانی مەریوانی ستاند
21:27 - 29 گەلاوێژ 2713
ئاژانسی کوردپا: ئەندامێکی چالاکی ئەنجومەنی ژنانی مەریوان و مامۆستای زمانی ئینگلیزی لە قوتابخانەکانی ئەو شارە، بەهۆی رووداوی هاتووچۆوە ماڵئاوایی لە ژیان کرد.
بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، قومری ئەحمەدی ژنە چالاکی کوردی خەڵکی مەریوان کە رۆژی سێشەممەی حەفتەی رابردوو لە نزیک شاری زەنجان هاوڕێ لەگەڵ چەند کەس لە ئەندامانی بنەماڵەکەی تووشی رووداوی هاتووچۆ ببوو، پاش ١ حەفتە مانەوە لە نەخۆشخانەی زەنجان، گیانی لەدەست دا.
هەر لەو رووداوەدا، کچە تەمەن ٩ ساڵەکەی بەناوی \"سەنا\" و مێردەکەی \"قومری\" و خوشکێکی مێردەکەی دەستبەجێ گیانیان لەدەست دا.
دوابهدوای وهرگرتنی دهرهجهی ماستهری، له زانکویهکی وهڵاتی ئوسترالیا بۆ دهرهجهی دوکتورا وهرگیراوه که به هۆی ژن بوونییهوه نهیتوانی بهو ئامانجەی بگات.
قومری ئهندامی چالاکی ئهنجومهنی ژنانی مهریوان بووه و لهو رێکخراوهدا به نووسینی وتار و گرتنی سمینار، رۆڵێکی بەرچاوی لە روون کردنەوەی ژنانی کورد لە کۆمەڵگەی پیاوسالاردا بوو.
ئەو ئەندامەی ئەنجومەنی ژنانی مەریوان، وێڕای ئهوهی له کۆمهڵناسیدا چهندین وتاری به پێزی نووسیوه، له ئاقاری فیلم و ئهدهبیات و وهرگێڕاندا، ورد بین و چالاک بووهو کاری هەڵەچنی و پێداچوونەوەی بۆ چەند بەرهەمی ئەدەبی وەک \"کتێبی \"جزیرەزی از جنس چشمانت \" کردووە.
بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، قومری ئەحمەدی ژنە چالاکی کوردی خەڵکی مەریوان کە رۆژی سێشەممەی حەفتەی رابردوو لە نزیک شاری زەنجان هاوڕێ لەگەڵ چەند کەس لە ئەندامانی بنەماڵەکەی تووشی رووداوی هاتووچۆ ببوو، پاش ١ حەفتە مانەوە لە نەخۆشخانەی زەنجان، گیانی لەدەست دا.
هەر لەو رووداوەدا، کچە تەمەن ٩ ساڵەکەی بەناوی \"سەنا\" و مێردەکەی \"قومری\" و خوشکێکی مێردەکەی دەستبەجێ گیانیان لەدەست دا.
قومری ئەحمەدی ژنە چالاکی کوردی خەڵکی مەریوان
قومری ئەحمەدی ساڵی ١٣٥٧ی هەتاوی لە مەریوان لە دایک بووە و ساڵی ٧٨ لە زانکۆی کوردستان لە شاری سنە بڕوانامەی \"بەکالریۆس(لیسانس)\"ی زمانی ئینگلیزی وەرگرتووە و ساڵی ٩٠ لە زانکۆی \"پەیام نوور\"ی تاران بە پلەیەکی بەرزەوە بڕوانامەی \"ماستەر(فوق لیسانس)ی بەدەست هێنا.دوابهدوای وهرگرتنی دهرهجهی ماستهری، له زانکویهکی وهڵاتی ئوسترالیا بۆ دهرهجهی دوکتورا وهرگیراوه که به هۆی ژن بوونییهوه نهیتوانی بهو ئامانجەی بگات.