روانگەی حەفتە: ٤٢ حاڵەت پێشێلكاریی مافی هاووڵاتییانی كورد لەحەفتەی یەكەمی مانگی سەرماوەزی٩٢دا
15:21 - 11 سەرماوەز 2713
ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا بۆ زیاتر زەق كردنەوەی پێشێلكاریی مافی مرۆڤ دەرهەق بە هاووڵاتییانی كورد لەناوچە كوردییەكانی ئێران حەفتانە راپۆرتێك لەژێر ناوی \"روانگەی حەفتە\"دا بڵاو دەكاتەوە.
لەراپۆرتی ئەم حەفتەیەدا، بەشێوەی ئاماریی حاڵەتەكانی پێشێلكاریی مافی هاووڵاتییانی كورد لەسەرەتای مانگی خەزەڵوەری ئەمساڵەوە هەتا ئێستا دەخرێتە روو.
لەحەفتەی یەكەمی مانگی سەرماوەزدا راپۆرتی حەفتانەی \"روانگەی حەفتە\" دەپرژێتە سەر ٤٢ حاڵەتی پێشێلكردنی مافی مرۆڤ لەناوچە كوردنشینەكانی ئێران كە ٤ حاڵەت كوژران و برینداربوونی هاووڵاتییانی كورد لەئەنجامی تەقەی راستەوخۆی هێزە نیزامییەكان، ٢ حاڵەت دەستبەسەركران ، ٢٣ حاڵەت دۆخی نالەباری تەندروستیی زیندانیان و چالاكانی سیاسی، ٩ حاڵەت باگهێشت بۆ ئیتلاعات و دادگا، ٣ حاڵەت ئێعدام كردن و حاڵەتێکیش لێدانی ٨٠ شەلـلاق، لەخۆ دەگرێت.
شی كردنەوەی حاڵەتەكانی كوژران و بریندار بوونی كۆڵبەران و هاووڵاتییانی كورد لەئەنجامی تەقەی راستەوخۆی هێزە نیزامییەكانی حكوومەتی ئێسلامی ئێران:
رێكەوتی ٢ی سەرماوەز دوو كۆڵبەری كورد بەناوەكانی \"نەورۆز حوسێن ئاودی\" خەڵكی گوندی بەردەسووری سەربە ناوچەی تەرگەوەڕی ورمێ و \"عەبدولباقی حەسەن عابدی\" خەڵكی ناوچەی دەشتی ورمێلە ئەنجامی تەقەی راستەوخۆی هێزە نیزامییەكانی حكوومەتی ئیسلامیی ئێران گیانیان لەدەست دا.
هەروەها لەماوەی حەفتەی رابردوودا دوو هاووڵاتیی دیكەی كوردی خەڵكی مەریوان و مەهاباد بە تەقەی هێزە نیزامییەكان بریندار كران.
سەرلە ئێوارێی رۆژی رابردوو رێكەوتی ٦ی سەرماوەز ٢ كۆڵبەری كورد بەناوەكانی فەرهەنگ فەتاحی تەمەن ١٧ سال كوڕی نایب و یاسر ئەنساری نژاد تەمەن ٢٢ سال كوڕی سیراجەدین كە دانیشتووی گوندی \"خانەگێ\"ی سەربە ناوچەی تەرگەوەڕی ورمێ بوون، رۆژی چوارشەممە بەهۆی هەرەسی كلیلەی بەفر گیانیان لەدەست دا.
هاوكات لەو رووداوەدا ٢ كۆڵبەری دیكەی خەڵكی ئەو گوندە بە ناوەكانی سەمەد فەتاحی كوڕی ئەحمەد و شرافەت ئەسغەری كوڕی قاسم بە توندی بریندار بوونە و هەنووكە لەژێر چاوەدێریی پزیشكی دان.
بەپێی ئاماری تۆمار كراو لەناوەندی ئاماری ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا لە سەرەتای مانگی خەزەڵوەرەوە هەتا ئێستا ١٨ هاووڵاتیی كورد بەتەقەی راستەوخۆی هێزە نیزامیەكان كوژران و بریندار كراون.
تاوتوێكردنی دۆخی نالەباری زیندانیانی سیاسیی كورد لەگرتووخانەكانی حكوومەتی ئیسلامیی ئێران لەماوەی حەفتەی یەكەمی مانگی سەرماوەزدا:
لەو ماوەیەدا ٧ زیندانیی سیاسیی كورد لەگرتووخانەكانی میناب و بەندەر عەباس بە هۆی ناڕەزایەتیی بە دۆخی نالەبارییان مانیان گرتووە و پەرچەكرداری ناوەندە مەدەنییەكانی كوردستان و مافی مرۆڤییەكانی لێكەوتۆتەوە و هەروەها دۆخی جەستەیی سەعید سەڵەواتی زیندانیی سیاسیی كورد لەگرتووخانەی بەندەر عەباس زۆر خراپە.
هەر لەو پێوەندییەدا زیندانیی كوردی پەیڕەوی ئایینی سوننە بە نیشانەی ناڕەزایەتیی بە دۆسیەكانیان مانیان لەخواردن گرتووە.
لەلایەكی دیكەوە چوار زیندانیی سیاسیی كورد بە ناوەكانی عوسمان مستەفاپوور، محەممەد نەزەری، ئیبراهیم حوسێن پوور و والی دروودی كە ماوەی ٢٠ ساڵە لە زیندانەكانی ورمێ، رەجایی شاری كەرەج و زیندانی یەزد دان، لە كاتی دەستبەسەر كرانیانەوە هەتا ئێستا هیچ مەرەخەسییەكیان پێ نەدراوە.
بەپێی ئاماری تۆمار كراو لەناوەندەی ئاماری ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا، لەسەرەتای مانگی خەزەڵوەری ئەمساڵەوە هەتا ئێستا، ٢٥ زیندانی سیاسیی كورد بە هۆی ناڕەزایەتیی بە دۆخی زیندان مانیان لەخواردن گرتووە.
تاوتوێكردنی حاڵەتەكانی بەڕێوەچوونی حوكمی ئێعدام لەماوەی حەفتەی رابردوودا:
رۆژی شەممە رێكەوتی ٢ی سەرماوەز هاووڵاتییەک بەناوی \"مەسعوود حەسەنپوور\" خەڵكی گوندی \"گردە بلیج\"ی سەربە ناوچەی تەرگەوەڕی ورمێ لە زیندانی ناوەندیی شاری رەشت لەسێدارە درا.
هەر لەو پێوەندییەدا دوو هاووڵاتیی دیكەی كورد بەناوەكانی عەزیز عەتایی خەڵكی ورمێو ئەحەدوڵڵا مەحموودی لە گرتووخانەكانی یەزد و كرماشان لەسێدارە دراون.
دەستبەسەركردن:
رۆژی سێشەممە رێكەوتی ٢٨ی خەزەڵوەر كەسێک بەناوی \"محەممەد مەملەكەتی\" و خەڵكی گوندی \"دەری\"ی سەربە شاری مەریوان لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەكانەوە دەستبەسەر كرا و هەتا ئێستا لە دەستبەسەریی ئەو هیزانەدا ماوەتەوە.
هەروەها شاهۆ ئەحمەدی خەڵكی ئاوایی \"بندول\"ی هەورامانات لەلایەن هێزە ئەمنیەتییەكانی مەریوانەوە دەستبەسەر كراوە و لەلایەكی دیكەوە چالاكێكی فەرهەنگی بەناوی كەوسەر فەتاحی بانگهێشتی ئیدارەی ئیتلاعات كراوە.
رۆژی سێشەممە رێكەوتی ٥ی سەرماوەز، ٨ چالاكی فەرهەنگی و سیاسیی كوردی خەڵكی شاری پاوە بەناوەكانی \" موعتەسەم شافیعی، قانع حاتەمی، محەممەد نیگاری، بابەك عەباسی، جەهانبەخش ئەحمەدی، گۆران مەحموودی، ئاراس حاتەمی و پیدرام قادریان\" بۆ دوومین جار بەرەوڕووی دادگا بوونەوە.
ئەو ٨ كەسە مانگی رەشەمەی ساڵی رابردوو لەلایەن ئیتلاعاتی سوپای پاسدارانەوە دەستبەسەر و دواتر بە دانانی بارمتە بەشێوەی كاتی ئازاد كرابوون.
چوارشەممە رێكەوتی ٦ی خەزەڵوەر هاووڵاتییەكی دەستفرۆش بەناوی حوسێن خوسرەوی دانشێتووی شاری تیكاب بە بڕیاری دادوەری ئیجرای حوكمەكان بەناوی \"حوسین شەماڵی\"، ٨٠ قامچیی لێدرا.
ئەو هاووڵاتییە كوردە لەسەر داوای پزیشک و بە مەبەستی چارەسەریی بەردی گورچیلە لە ماڵەكەیدا بیرە(ئابجۆ)ی بەكار هێناوە، كە لەلایەن یەكێک لە كەسانی نزیكی خۆیەوە راپۆرتی لێدراوە و دادگای بڕیاری ٨٠ زەربە قامچی بەسەردا سەپاندووە.
بەپێی ئاماری تۆمار كراو لەناوەندەی ئاماری ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا، لەسەرەتای مانگی خەزەڵوەری ئەمساڵەوە هەتا ئێستا، ٢٢ هاووڵاتیی كورد دەستبەسەر و ١٧ی دیكەش بانگهێشتی ئیدارەی ئیتلاعات و داگا كراون.
لە حەفتەی رابردوودا ٤٢ حاڵەت پێشێلكاریی مافی مرۆڤ لەلایەن ناوەندە حكوومەتییەكانی ئێرانەوە تۆمار كراوە:
ئیدارەی ئیتلاعات، رێكخراوی زیندانەكانی حكوومەتی ئیسلامیی ئێران، هێزە ئینتزامییەكان و دەزگای قەزایی، ئەو ناوەندە حكوومەتییانە بوون كە دەستیان لە ٤٢ حاڵەت پێشێلكردنی مافی هاووڵاتییاندا هەبووە.
سەرچاوەكان:
ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا ( ١١ حاڵەت)
ماڵپەڕی كوردستان میدیا(٣ حاڵەت)
هەواڵدەریی هێرانا(٢ حاڵەت)
ئاسۆنیوز(٣ حاڵەت)