راپۆرتێك لەسەر تێكهەڵچوونی نێوان هێزە ئینتزامییەكان و خەڵكی ناوچەی پیرانشار
14:29 - 30 خەرمانان 2713
ئاژانسی كوردپا: چەند رۆژ لەمەوبەر لە ئاوایی \"قەبری حوسێن\"ی پیرانشار تێكهەڵچوون و پێكدادانێک لە نێوان هێزە نیزامیی ـ ئینتزامییەكانی حكوومەتی ئێران و دانیشتوانی ئاواییەكە هاتە ئاراوە و لەئەنجامدا ١٥ هاووڵاتیی مەدەنیی دەستبەسەر كران.
بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا، رۆژی سیشەممە رێكەوتی ٢٦ی خەرمانان هێزە ئینتزامییەكانی حكوومەتی ئێران لەپیرانشار بە مەبەستی زەوت كردنی مەڕ و ماڵاتی هاووڵاتیان كورد، چووبوونە ئاوایی قەبری حوسێن و دەستیان بەسەر ئاژەڵی دانیشتوانی ئەو ئاواییەدا گرتبوو.
ئەو هەوڵەی هێزە ئینتزامییەكان پەرچەكرداری هاووڵاتییانی لێکەوتەوە و لەئەنجامدا تێكهەڵچوون لە نێوانیاندا هاتبووە ئاراوە و لەو گرژی و ئاڵۆزییەدا ٤ كەس لە هێزە ئینتزامییەكان بریندار ببوون.
هێزەكانی سەر بە حكوومەتی ئێران دواتر روویان كردبووە ئاوایی تركەش لەپیرانشار و دەستیان بەئازار و ئەزیەتیی خەڵكی كردبوو کە هاوکات چەندین سەر ئەسپیش لەئەنجامی تەقەی ئەو هێزانە بەكوشت چووبوون.
لەم پێوەندییەدا دوو رۆژ دواتر واتە پێنجشەممە رێكەوتی ٢٨ی خەرمانان هێزە ئینتزامییەكان چووبوونەوە ئاوایی قەبری حوسێن و ١٥ كەس لەدانیشتوانی ئەو ئاواییەیان دەستبەسەر كردووە.
دانیشتوویەكی ئاواییەكە بە ئاژانسی \"كوردپا\"ی راگەیاند، محەممەد رەسووڵی كوڕی \"خدرە زەرد\" و خەڵكی قەبری حوسێن كە یەكێک لەدەستبەسەركراوەكانە، بەهۆی لێدانی لەرادەبەدەری هێزە ئینتزامییەكانەوە، باری تەندروستی تێک چووە و رەوانەی نەخۆشخانەی شاری ورمێكراوە.
ئەو هاووڵاتییە كە نەیهەویست ناوی ئاشكرا بكرێ ئەوەشی خستە روو، هیچ زانیارییەک لە چارەنووسی دەستبەسەركراوەكان لەبەر دەستدا نیە و تەنانەت شوێنی راگیرانیشیان روون نەبۆتەوە.
دوایین زانیاری هەواڵدەریی كوردپا لەسەر ژمارەی دەستبەسەركراوەكان ١٥ كەسە، بەڵام هێندێ سەرچاوە باس لەدەستبەسەر كرانی ١٨ هاووڵاتیی کوردی خەڵکت ئاوایی قەبری حوسێن بەدەستی هێزە ئینتزامییەكان دەكەن.