دەستبەسەر کرانی یەکێک لە پاڵێوراوانی شۆرای شاری بۆکان
14:36 - 22 جۆزەردان 2713
ئاژانسی کوردپا: \"رەسووڵ چووپانی\" ناسراو بە \"شوانە\"، یەکێک لە پالێوراوانی شۆرای شاری بۆکان لەلایەن ئیتلاعاتی سپای پاسدارانی بۆکانەوە دەستبەسەر و بۆماوەی چەندین کاتژمێر لێپرسینەوەی لێکرا.
بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، رۆژی سێشەممە رێکەوتی ٢١ی جۆزەردان \"رەسووڵ چووپانی\" شاعیر، نووسەر و یەکێک لە پالێوراوانی شۆرای شاری بۆکان بەهۆی گوێ نەدان بە داوای ئیدارەی ئیتلاعات لەمەڕ خۆ کێشانەوەی لە هەڵبژارادنەکانی شۆرای ئەو شارە، لەلایەن هێزە ئەمنیەکانەوە دەستبەسەر و پاش چەند کاتژمێر لێپرسینەوەو راگیران لەو ئیدارەیە، ئازاد کرا.
بەوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزە ئیتلاعاتییەکان پێشتر بەو پاڵێوراوەی شۆرای شاری \"بۆکان\"یان راگەیاندووە کە لە بەشداری کردن لەم هەڵبژاردنانەدا خۆی ببوێرێت.
شایەتحاڵان رایانگەیاندبوو، کە هاوکات لەگەڵ دەستبەسەر کرانی ئەو پاڵێوراوە کوردە، هێزە ئیتلاعاتییەکان سەرجەم پوستر و تراکتە تەبلیغییەکانی ناوبراویان لە سەر دیوارەکانی شاری روانسەر لابردبوو.
هەر لەو پەیوەندییەدا رۆژی شەممە رێکەوتی ١٨ی جۆزەردان \"سنا سالمی\" ژنە پاڵێوراوی شۆرای شاری \"فەلاحیە\"ی سەربە ئوستانی خووزستان بەهۆی گوتاربێژی بە زمانی عەرەبی لە کۆڕێکی فەرهەنگی و شێعر خوێندنەوەدا، لەلایەن هێـزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەستبەسەر کرا.
رۆژی هەینی ٢٤ی جۆزەردانی ئەمساڵ، هەڵبژاردنی شۆرای شار و گوندەکان و سەرکۆماری لە وڵاتی ئێران بەڕێوەدەچێت و هاوکات سەرجەم حیزبە کوردییەکانی ئۆپۆزسیۆنی حکوومەتی ئیسلامیی ئێران ئەو هەڵبژاردنەیان بایکوت کردووە.
بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، رۆژی سێشەممە رێکەوتی ٢١ی جۆزەردان \"رەسووڵ چووپانی\" شاعیر، نووسەر و یەکێک لە پالێوراوانی شۆرای شاری بۆکان بەهۆی گوێ نەدان بە داوای ئیدارەی ئیتلاعات لەمەڕ خۆ کێشانەوەی لە هەڵبژارادنەکانی شۆرای ئەو شارە، لەلایەن هێزە ئەمنیەکانەوە دەستبەسەر و پاش چەند کاتژمێر لێپرسینەوەو راگیران لەو ئیدارەیە، ئازاد کرا.
بەوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزە ئیتلاعاتییەکان پێشتر بەو پاڵێوراوەی شۆرای شاری \"بۆکان\"یان راگەیاندووە کە لە بەشداری کردن لەم هەڵبژاردنانەدا خۆی ببوێرێت.
رەسووڵ چووپانی، شاعیر، نووسەر و یەکێک لە پالێوراوانی شۆرای شاری بۆکان
لەلایەکی دیکەوە رۆژی شەممە رێکەوتی ١٨ی جۆزەردان، \"وەهاب غولامی\" یەکێک لە پاڵێوراوانی شۆرای شاری روانسەر لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە لە ماڵەکەی خۆیدا دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار راگوێزرا.شایەتحاڵان رایانگەیاندبوو، کە هاوکات لەگەڵ دەستبەسەر کرانی ئەو پاڵێوراوە کوردە، هێزە ئیتلاعاتییەکان سەرجەم پوستر و تراکتە تەبلیغییەکانی ناوبراویان لە سەر دیوارەکانی شاری روانسەر لابردبوو.