دەسبەسەرکردنی ١٥ کەس و دەسبەسەرداگرتنی ٢٠ ماشین لە شاری ئیلام

14:11 - 6 خەرمانان 2720

پاش کۆتایی هاتنی یاریی نێوان دوو تیمی ئیستقلال و پیروزی و سەرکەوتنی تیمی ئیستقلال بەسەر پیروزی، بەهۆی شایی و خۆشی دەربڕینی لایەنگەرانی ئەو تیمە لە ئیلام، ١٥ هاووڵاتی دەسبەسەر کران.

هەواڵدەریی "فارسـ"ـی ئیلام لەو بارەیەوە بڵاوی کردەوە کە لەسەر بڕیاری نووسینگەی دادستانی و لەسەر بڕیاری دادستانی گشتی و ئینقلابی پارێزگای ئیلام، پاش شایی و خۆشیی لاینگەرانی تۆپی پێ، ١٥ کەس لەو شارە دەسبەسەر کران و ٢٠ ماشینیش دەستی بەسەردا گیرا.

نووسینگەی دادستانی دەسبەسەرکردنی ئەو ١٥ کەسەی لە شەوی ڕابردوودا بۆ حورمەتشکێنی بە پیرۆزییەکان و ڕەشپۆشیی سالاری شەهیدان گەڕاندەوە.

 بەپێی ئەو سەرچاوەیە، ئەو کەسانە بە تۆمەتی "تێکدانی نەزمی گشتی و بێڕێزی بە پیرۆزییەکان، هەنووکە لە دەسبەسەریدان.