ماوەی دەسبەسەرکرانی هاووڵاتییەک درێژ کرایەوە

17:43 - 11 خەرمانان 2720

لاوێکی کورد بە ناوی "ڕەحمان ڕەحیم ‌پوور" خەڵکی سەقز، لە گرتنگەی هێزە ئەمنییەتییەکاندایە و چارەنووسی ناڕوونە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەو لاوە لە کاتی دەسبەسەرکرانیدا تەنیا جارێک لەگەڵ بنەماڵەکەی پەیوەندیی تەلەفۆنیی هەبووە و بنەماڵەکەی لە بارودۆخی "ڕەحمان" بێئاگان.

ئەم سەرچاوەیە زیادی کرد: ئەم هاووڵاتییە بۆ لێپرسینەوە ڕاگوێزراوە بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە.

ئەو سەرچاوەیە هەروەها ئەوەشی خستەڕوو، هێزە ئەمنییەتییەکان ڕایانگەیاندووە کە هەتا دوای تەواوبوونی لێکۆڵینەوەی دۆسیەکەی لە گرتنگەدا ڕایدەگرن.

"ڕەحمان ڕەحیم ‌پوور" ڕۆژی چوارشەممە ٢٢ی گەلاوێژ، لە پارکی لالەی سەقز، بەبێ بەڵگەی دادوەری لەلایەن ‌هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرابوو.

هێزە ئەمنییەتییەکان ئەو لاوە کوردەیان بە تۆمەتی "هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی دژبەری حکوومەتی ئێران" دەسبەسەر کردبوو.

‌هێزە ئەمنییەتییتەکان پاش دەسبەسەرکردنی ئەو هاووڵاتییە هێرشیان کردبووە سەر ماڵی ناوبراو و دەستیان بەسەر لەب‌ تابکەیدا گرتبوو.