دەزگای قەزایی شاری تاران حوكمی یەك ساڵ زیندانی بۆ هاووڵاتییەكی كورد بڕییەوە
20:18 - 2 خەزەڵوەر 2711
كوردپا ـ هەواڵدەریی موكریان نیوز بڵاوی كردەوە، هاوولاتییەكی شاری مەهاباد لەلایەن دادگای ئینقلابی شاری تارانەوە بە یەك ساڵ زیندانی حوكم درا.
قاسم كاكە ڵاپوور خەڵكی گوندی \"قەرەخان\"ی سەر بە مەهاباد بە تاوانی هاوكاریی لەگەڵ گرووپە مەزهەبییەكان لەلایەن دادگای ئینقلابی تارانەوە بە یەك ساڵ زیندانی تەعزیری حوكم درا.
قاسم كاكە ماوەی یەك مانگ لەمەوبەر لەلایەن هێزە نیزامییەكانی حكوومەتی ئیسلامی ئێرانەوە دەستبەسەر كراوە.
ئەو هاووڵاتییە كوردە پێشتریش لەلایەن هێزە ئەمنیەتییەكانی حكوومەتی ئێرانەوە دەستبەسەر و بۆ ماوەی 12 مانگ زیندانی كراوە.
قاسم كاكە دوای كێشانی 12 مانگ زیندانی بە دانانی وەسیقە ئازاد كرابوو.
دادگای ئینقلابی شاری تاران بۆ جاری دووهەم قاسم كاكەی بەكێشانی یەك ساڵ زیندانی تەعزیری حوكم داوە.
قاسم كاكە ئێستا لە زیندانی شاری كەرەج لە حاڵی تێپەڕاندنی حوكمەكەی دایە.