دەزگای قەزایی دانمارك كاناڵی ROJ TV بە سزای نەختی مەحكووم كرد
20:10 - 25 بەفرانبار 2711
كوردپا: كاناڵی كوردیی رۆژ تی ڤی بە تاوانی ئەوەێكە لێپرسراونی قەزایی دانمارك بە پەرەدان بە فەرهەنگی تیرۆریان وەسف كردووە بە دانی 90 هەزار دولار سزای نەختی مەحكووم كراوە.
هەواڵدەریی رویتێرز بڵاوی كردەوە، دادستانی دادگای دانمارك كاناڵی ROJ TV كە بنكە سەرەكییەكەی لەو وڵاتەیە، سەر بە پەكەكە لەقەڵەم داوە و هەروەها راشیگەیاندووە كە ئەو كاناڵە لەلایەن pkk وە پشتیوانی ماڵی دەكرێت.
دەوڵەتی توركیە پێشوازی لەو حوكمەی دادگای دانمارك كردووە.
ئانكارا چەندین ساڵە لە هەوڵی داخستنی ئەو كاناڵە دایە بەڵام دادگای كوپێنهاگ بە جێگای داخستنی ئەو كاناڵە سزای نەختی 90 هەزار دولارییان بۆ بڕیوەتەوە.
باڵوێزی توركیە لە دانمارك وێڕای دەربڕینی خۆشحاڵی لە پێوەندیی ئەو سزایە ئاشكرای كردووە، ئەو كاناڵە دەبێبە تەواوەتی دابخرێت.
بەپێی ئیدیعای دەزگای قەزایی دانمارك، ئەو كاناڵە لە ساڵی 2008 وە هەتا 2010 وە رەنگدانەوەی سیاسەتەكانی پەكەكەی تێدا پیشان دراوە.
پارتی كرێكارانی كوردستان نزیك بە 30 ساڵە كە لە رێگای خەباتی چەكدارییەوە بەربەرەكانی لەگەڵ حكوومەتی توركیە دەكات و بە بەردەوامی تاوانی تیرۆریست بوونی رەت كردۆتەوە و لەو باوەڕەدایە كە بۆ گەیشتن بە مافە رەواكانی نەتەوەی كورد لە كوردستانی توركیە خەبات دەكات.