دەرهێنەرێکی کورد خەڵاتی باشترین فیلمنامەی ڤێستیڤاڵی "ڤێنیز"ی وەرگرت

12:27 - 25 خەرمانان 2720

"شارام موکری" دەرهێنەر و نووسەری کورد، خەڵاتی باشترین فیلمنامەی ئۆرجیناڵی ئەنجومەنی ڕەخنەگرانی سەربەخۆی لە ڤێستیڤاڵی "ڤێنیز" لە وڵاتی ئیتالیا بەدەست هێنا.

فیلمنامەی فارسیی "جنایت بی دقت" لە دەرهێنەریی "شارام موکری" و بەرهەمهێنەریی "نیگار ئەسکەندەر‌فەر" لە ڤێستیڤاڵی ڤێنیز بەشدار بوون.

ناوەڕۆکی ئەو فیلمە پەیوەندیی بە سینماوە هەیە و سەبارەت بە بینەرانە کە پێش لە دەستپێکردنی بڵاوکردنەوەی ئەو فیلمە بیر و بۆچوونی خۆیان لەسەر ئەو فیلمە دەردەبڕن و چیرۆکی فیلمەکەی و بۆچوونی بینەران پێکەوە گرێدراوە.

ئەو خەڵاتە لە بەشی ناسەرەکیی ڤێستیڤاڵی ڤێنیز، بەو فیلمانەی کە بەشدار دەبن دەدرێت.

"شارام موکری" لەدایکبوونی ٢٦ی گەلاوێژی ساڵی ٥٧ی هەتاوی لە کرماشانە و خوێندنی باڵای لە بەشی "دەرهێنەری" لە زانکۆی "سوورە" وەرگرتووە.

ئەو دەرهێنەرە کوردە لە ساڵی ٩٠ی هەتاویدا، یەکەم چالاکیی خۆی لە کورتە فیلمی فارسیی "طوفان سنجاقک" دەست پێکردووە.