دەركرانی ٢٣ كرێكار لە شارەكی "سەنعەتی" سنە

14:25 - 18 رەزبەر 2713
ئاژانسی كوردپا: رەوتی دەركردنی كرێكارن لە كەرتەكانی بەرهەمهێنان لە ناوچە كوردنشینەكانی ئێران بەردەوامە.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا، كارگەی وەبەرهێنانی \"بازرگانی ئەدیبی كوردستان\" لە سەرەتای ساڵی ١٣٩٢وە هەتا ئێستا ٢٣ كەس لەكرێكارانی خۆی لەكار بێكار كردووە.

ئەو كرێكارانە ژمارەیەكیان پێشنەی كارییان هەبووە و لە شارەكی سەنعەتی ژمارە ١‌ی سنە سەرقاڵی كار كردن بوون.

\"15929.jpg\"
لەحاڵی حازردا ئەو كارگەیە بە ٧ كرێكارەوە كار دەكات و بەپێی زانیارییەكانی كۆمیتەی هاودەنگی، ئەو كرێكارانە بە ناچاری كاری ئەو ٢٣ كەسەی كە دەركراون وەئەستۆ گرتووە و حەقدەستەكانیشیان هیچ گۆڕانێكی بەسەردا نەهاتووە.

كارگەی وەبەرهێنانی بازرگانی ئەدیبی كوردستان ساڵی ١٣٧٠ دامەزراوە و لە بواری كەلوپەلی بیناسازیی و وەرزێریدا وەبەرهێنان دەكات.

نەبوونی بەڕێوەبەریی شیاو، كەمی هێزی كار، قەراردادییە كاتییەكان، چوونە سەرێی نرخی وزە و گەمارۆ نێودەوڵەتییەكان، لەگرینگترین هۆكارەكانی سەرهەڵدانی قەیران لە كەرتە پیشەیی و خزمەتگوزارییەكان لەئێران دێنە ئەژمار و ئەو قەیرانە لەناوچە پەراوێز خراوەكان بە تایبەت كوردستان خۆی زیاتر دەردەخات.

بەپێی ئامارە فەرمییەكان، حوكمی دەركرانی ٣٦ هەزار كرێكار لە ماوەی ساڵی رابردوودا لە دەزگا قەزایی و ناوەندە پێوەندیدارەكانی بە دەزگای قەزایی حكوومەتی ئێرانەوە، تەئید كراوە.