دیسانەوە كرێكارێكی دیكەی كورد گیانی لەدەست دا
13:40 - 3 جۆزەردان 2712
كوردپا: چەند رۆژ لەمەوبەر كرێكارێك لە شەهرەكی زاگرۆسی شاری سنە بەهۆی رووداوی كارەوە گیانی لەدەست دا.
ماڵپەڕی كۆمیتەی هاودەنگی بۆ پێكهێنانی دامەزراوە كرێكارییەكان بڵاوی كردەوە، \"نەبی میری\" تەمەن 65 ساڵ لە كاتی كردندا بەهۆی بەربوونەوە لە بەرزاییەوە گیانی لەدەست داوە.
ئەو كرێكارە كوردە خەڵكی شاری سنە و خاوەنی ژن و منداڵ بووە.
پێشتریش چەندین كرێكاری دیكەی كورد بە ناوەكانی زانیار مورادی كرێكاری بیناسازی، لە جادەی ساحیلیی سنە، فەتحوڵڵا سوهرابی تەمەن 60 ساڵ ، غاڵب زارعی، سەلاح قاسمی، تەمەن 35 ساڵ و كرێكاری پڕۆژەی \"مسكن مهر\"، عەبدوڵڵا توركەمان خەڵكی گوندی \"میلان\"ی سەر بە شاری ماكۆ و كرێكار لە كارگەیەكی بەخێو كردنی پەلەوەر و عەلیمحەممەد ساڵح قاتع، خەڵكی سەقز كرێكار لە كانگایەكی بەرد، بەهۆی رووداوی كارەوە گیانیان لەدەست داوە.
كرێكارانی كورد لە ناوچە كوردنشینەكان لە كەرتە بچووكەكانی كار بەهۆی بێبەش بوون لە مافی بیمە و خزمەتگوزاری و ئەمنیەتی كار پاش رووداوی كار، هیچ مافێكیان پێنادرێت كە ئەمەش یەكێكە لە گرفتەكانی كرێگاران لە كوردستان.