دووەمین هاووڵاتیی یارسانی بەهۆی قوڵیی برینەکانییەوە گیانی لەدەست دا
17:15 - 21 جۆزەردان 2713
ئاژانسی کوردپا: \" حەسەن رەزەوی\" ئەو هاووڵاتییە یارسانیانەی کە بەهۆی سووکایەتی کردنی هێزە ئەمنیەکان بە ئایینی یارسان ئاگری لەجەستەی خۆی بەردابوو، بەهۆی قوڵیی برینەکانییەوە گیانی لەدەست دا.
بەپێی راپۆرتی ئاژسی هەواڵدەریی کوردپا، ئەمڕۆ سێشەممە رێکەوتی ٢١ی جۆزەردان \"حەسەن رەزەوی\" خەڵکی یەکێک لە گوندەکانی سەربە شاری هەمەدان کە رۆژی سێشەممە رێکەوتی ١٤ی جۆزەردان لە هەمبەر سووکایەتی کردنی هێزە ئیتلاعاتییەکان بە ئایینی یارسان ئاگری لە جەستەی خۆی بەردابوو، بەهۆی سووتانی ٦٠% جەستەیەوە لە نەخۆشخانەی \"موتەهەری\"ی تاران گیانی لەدەست دا.
تەرمی حەسەن رەزەوی هاووڵاتیی کوردی پەیڕەوی ئایینی یارسان، سەرلە بەیانی رۆژی چوارشەممە رێکەوتی ٢٢ی جۆزەردان لە گۆڕستانی \"گوڵزاری شوهەدا\"ی شاری هەمەدان ئەسپەردەی خاک دەکرێت.
دوابەدوای ئەم رووداوە، نیک مەرد تاهیری خەڵکی شاری سەحنەی کرماشان کە رۆژی چوارشەممە رێکەوتی ١٥ی جۆزەردان لە شوێنی هەمان رووداو و بە ئامادەبوونی خەڵک و فیلمبەردار ئاگری لەجەستەی خۆی بەردابوو، بەهۆی سووتانی زیاتر لە ٦٠%ی جەستەیەوە دەستبەجێ گیانی لەدەست دابوو.
چەند رۆژ پێش ئێستا هێزە ئیتلاعاتییەکان لە زیندانی هەمەدان سووکایەتییان بە پەیڕەوانی ئایینی \"یاری\" کردبوو هاوکاتیش سمێڵی کەسێکیان بەناوی \"کیومەرس تەمناک\" و خەڵکی یەکێک لە گوندەکانی سەربە شاری هەمەدان تاشیبوو.
دوابەدوای بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە رۆژانی ١٤ و ١٥ی جۆزەردان ٢ کەس بەناوەکانی حەسەن رەزەوی خەڵکی یەکێک لە گوندەکانی ئوستانی هەمەدان و نیکمەرد تاهری خەڵکی شاری سەحنەی سەربە ئوستانی کرماشان بەنیشانەی ناڕەزایەتی دەبڕین بەو کارەی یزە ئیتلاعاتییەکان ئاگریان لە جەستەی خۆیان بەردا.
دوابەدوای ئەم رووداوانە رۆژی یەکشەممە رێکەوتی ١٩ی جۆزەردان هاوولاتییانی کورد لە کرماشان سەبارەت بە سووکایەتی کردنی هێزە ئیتلاعاتییەکان بە پەیڕەوانی کوردی یارسانی، خۆپیشاندانێکی هەزار کەسییان لەو شارە بەرێوە برد.
کەڵک وەرگرتن لە زانیارییەکانی ئەم هەواڵە تەنیا بە ئاماژە کردن بە سەرچاوەکەی رێگە پێدراوە.