دوو کۆڵبەری کوردی ناوچەی ورمێ‌بەزیندان مەحکووم کران

15:13 - 10 سەرماوەز 2713
ئاژانسی کوردپا: دوو کۆڵبەری کورد پاش ئەوەی‌کە بە تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی ئیسلامیی ئێران بریندار کراون، سزای نەختی و زیندانی کردنیشیان بۆ بڕاوەتەوە.

بەپێی هەواڵی هەواڵنێری ئاژانسی کوردپا لەورمێ‌، شەهاب عەرەبی کوڕی لەتیف و خەڵکی ئاوایی \"ئەنبێ‌\"‌ی ناوچەی ترگەوەڕی ورمێ‌بە تاوانی کۆڵبەری کردن لەسەر سنوور بە ٦ مانگ زیندان حوکم دراوە.

ئەو کۆڵبەرە کوردە سەرەڕای زیندانی کردن، حوکمی ٥ میلیۆن تمەن سزای نەختیشی بۆ بڕاوەتەوە.

لەلایەکی دیکەوە کۆڵبەرێکی دیکەی خەڵکی ئەو ئاواییە بەناوی کەریم عەرەبی کە ماوەیەک لەمەوبەر بەتەقەی هێزە نیزامییەکان بریندار کرابوو، پێی راگەیەندراوە دەبێ‌بەمەبەستی تێپەڕانی حوکمی زیندانییەکەی خۆی بە ناوەندە پێوەندیدارەکان بناسێنێت.

هەواڵنێری کوردپا لەزاری چەند دانیشتوو و کۆڵبەرێکی ناوچەی ترگەوەڕەوە رایگەیاند، هێزەکانی حکوومەتی ئیسلامیی ئێران بەبەردەوامی گوشارییان خستوونەتە سەر کۆڵبەران و زۆر جاریش دەستڕێژییان لێ‌دەکەن.

ئەو کۆڵبەرانە وتووشیانە: هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی ئێران بێ‌سڵ کردنەوە تەقە لەکەسانی بێ‌دیفاع دەکەن و دەیانکووژن.

بەپێی یاساکانی بەکارهێنانی چەک لەلایەن هێزە چەکدارەکانی حکوومەتی ئیسلامیی ئێرانەوە، هێزە نیزامییەکان لەحاڵەتێکدا دەتوانن چەک بەکار بێنن کە هیچ رێگا چارەیەکیان بێجگە لەچەک نەبێ‌و لەکاتی بەکارهێنانیشیدا دەبێ‌هەتا سێ‌جار ئاگادار کردنەوە بە \"تاوانبارە\" بدەن.