دوو کۆڵبەری کورد بە تەقەی هێزە نیزامییەکانی تورکیە کوژران و بریندار بوون

11:30 - 23 خەرمانان 2720

ڕۆژی شەممە ٢٢ی خەرمانان، کۆڵبەرێکی کورد بە ناوی "شارام محەممەدی" خەڵکی ماکۆ، بەهۆی تەقەی هێزەکانی ئەرتشی تورکیە گیانی لەدەست دا، هەروەها کۆڵبەرێکی دیکە بە ناوی "جەعفەر ڕەهبەری" بەسەختی بریندار کرا.

"جەعفەر ڕەهبەری" کە لەو ڕووداوەدا بەسەختی پێکرابوو بۆ چارەسەریی پزیشکی ڕەوانەی ناوەندی دەرمانیی پارێزگای وان لە تورکیە کراوە.