دوو کتێبی چیرۆکی شێعری بە زمانی کوردی لە سنە چاپ و بڵاو کرایەوە

10:38 - 24 رەزبەر 2720

دوو کتێبی چیرۆکە شێعر بە ناوەکانی "کۆتری ئاشتی و چیرۆکی کەوشدووری دلۆڤان"، لەلایەن نووسەرێکی سنەیی بە ناوی "فەرید ڕاژین" چاپ و بڵاو کرایەوە.

ئەو دوو کتێبه شێعرییە تایبەتە به گرووپی تەمەنی (د) و هەروەها گرووپی تەمەنی (ب) که سەبارەت بە یەکگرتن، پێکەوە بوون و یارمەتیی یەکتردانه چاپ و کەوتوونەتە بەر دیدی خوێنەرانی هۆگری شێعری ئەو دوو گرووپە تەمەنییەوە.

کتێبی چیرۆکی کۆتری ئاشتی بە قەبارەی ٢٤ لاپەڕەی ڕەنگی و هەروەها کتێبی چیرۆکی کەوشدووری دلۆڤان بە قەبارەی ١٢ لاپەڕەی ڕەنگی، چاپ و بڵاو کراوەتەوە.

ئەو دوو کتێبە چیرۆکە لەلایەن بڵاوکراوەی پەرژەگ و هەر کتێبێک ١٠٠٠ بەرگی لێ چاپ کراوە.