دوو چالاكی خوێندكاریی خەڵكی مەریوان لە زیندان ئازاد كران
16:38 - 20 خەرمانان 2712
ئاژانسی كوردپا: دوو چالاكی خوێندكاریی خەڵكی مەریوان كە زیاتر لە دوو مانگ لەمەوبەرەوە لەلایەن هێزە ئەمنیەتییەكانەوە دەستبەسەر كرابوون، پاش گواستنەوەیان بۆ زیندانی گشتی، ئازاد كران.
بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا، عوبەید زارعی و عەلی تاسە دوو چالاكی خوێندكاری خەڵكی مەریوان كە رێكەوتی 17ی پووشپەڕی ئەمساڵ لەناو كافی نێتی خۆیان لە مەریوان دەستبەسەر كرابوون، پاش گواستنەوەیان بۆ زیندانی گشتی، ئازاد كراون.
سەرچاوەیەكی ئاگادار بە هەواڵنێری كوردپای راگەیاندووە، ئەو دوو چالاكە خوێندكارە رێكەوتی 18ی خەرمانان رەوانەی زیندانی گشتیی مەریوان كراون و پاش بەدواداچوونی بنەماڵەكەیان هەمان رۆژ عەلی تاسە بەبێ هیچ وەسەیقەیەك ئازاد كراوە و رۆژی 19ی خەرمانانیش عوبەید زارعی بە دانانی وەسیقەی 20 میلیۆن تمەنی بە شێوەی كاتی ئازاد كراوە.
ئەو سەرچاوەیە كە خۆی ئاگاداری ئەو دووو خوێندكارە كوردەیە ئاشكرای كرد، تاوانەكەیان هەوڵدان بەدژی تەناهیی نەتەوەیی راگەیەنراوە و هێشتا چارەنووسی دۆسیەكانیان بە تەواوەتی روون نەبۆتەوە و دادگایەكەیان وەدوا خراوە.
پاش دەستبەرسەر كردنیان لەلایەن هێزە ئەمنیەتییەكانەوە ماڵەكانیشیان پشكێنرا و دوو دەزگای لابتۆپ و كۆمەڵێك كەلوپەلی شەخسی دەستیان بەسەردا گیرا.
عەلی تاسە دەرچووی رشتەی دەروونناسیی زانكۆی پەیام نووری مەریوان و عوبەید زارعی دەرچووی زمان و ئەدەبی فارسیی زانستگای كوردستانە لە سنە.