دوو هاووڵاتیی کورد لە پیرانشار دەسبەسەر کران

11:13 - 23 خەرمانان 2720

ڕۆژی شەممە ٢٢ی خەرمانان، دوو هاووڵاتیی کورد بە ناوەکانی "محەممەد نەبەردی" و "محەممەد قەنبەروەند" خەڵکی پیرانشار، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کران و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزران.

ئەو دوو هاووڵاتییە کوردە بەبێ بەڵگەی یاسایی لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کراون و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراون و لە چارەنووسیان هیچ زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.

هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، لە هۆکاری دەسبەسەرکردنی ئەو دوو هاووڵاتییە و تۆمەتی ‌وەپاڵدراویان، زانیارییەکی ورد لەبەر دەستدا نییە.