دوو هاووڵاتیی کورد لە زیندانی نەغەدە بە شێوەی کاتی ئازاد کران

17:49 - 21 جۆزەردان 2720

ڕۆژی چوارشەممە ٢١ی جۆزەردان، "ئەحەد مەحموود حەسەن" بە دانانی بارمتەی ٤٠٠ ملیۆن تمەنی و "سەمیع شەریفیان" بە دانانی کەفاڵەت بە شێوەی کاتی هەتا کاتی دادگاییەکەیان لە زیندانی نەغەدە ئازاد کران.

ئەو دوو هاووڵاتییە کوردە خەڵکی پیرانشار و پەسوێن کە لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردووودا و پاش تەواوبوونی قۆناغی لێکۆڵینەوەکەیان بۆ زیندانی نەغەدە ڕاگوێزران.

ڕۆژی دووشەممە ١٥ی بانەمەڕ، دوو هاووڵاتیی کورد بە ناوەکانی "ئەحەد مەحموود حەسەن" و "ئەبووبەکر مەحموود حەسەن" خەڵکی پیرانشار، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کران.

"ئەبووبەکر مەحموود حەسەن" بە دانانی بارمتەی ٤٠٠ ملیۆن تمەنی لە زیندانی نەغەدە ئازاد کرا.

شەوی دووشەممە ٢٢ی بانەمەڕ، هێزە ئیتلاعاتییەکان لە شارۆچکه‌ی "پەسوێـ"ـی پیرانشار، مێرمنداڵێکی تەمەن ١٧ ساڵەیان بە ناوی "سەمیع شەریفیان" کوڕی "حەسەن" دەسبەسەر کرد و بۆ شوێنێکی نادیاریان ڕاگواستبوو.