دوو هاووڵاتیی مەریوانی كە یەكیان ئەندامی ئەنجومەنی سەوزی چیا بوو گیانیان لەدەست دا
16:31 - 22 خەرمانان 2712
ئاژانسی كوردپا: دوو هاووڵاتیی شاری مەریوان لە ئاوایی دەرەتفێبە هۆی رووداوی ماتۆرەوە گیانیان لەدەست دا.
بەپێی هەواڵی ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا، رێكەوتی 21ی خەرمانان دوو هاووڵاتیی بە ناوەكانی سیروان فەلاحی ژینگەپارێز و ئەندامەی ئەنجومەنی سەوزی چیا و بێستوون دلاوەری بە هۆی رووداوی ماتۆڕەوە گیانیان لەدەست دا.
ئەنجومەنی سەوزی چیا لەلایەن كۆمەڵێك لە چالاكانی ژینگە پارێز چواردە ساڵ لەمەوبەر دامەزراوە و یەك لە ئەنجومەنی چالاكەكانی بواری ژینگەپارێزییە و توانیویە لەو ماوەیەدا گەلێك كار لەم بوارەدا ئەنجام بدات.
ئەنجومەنی سەوزی چیا یەك لە چالاكترین ئەنجومەنەكانی شاری مەریوانە كە بە وەرگرتنی ئەندامێكی زۆری لایەنگر و پارێزەری ی سروشت، بو پاراستنی ژینگەی شاری مەریوان و سەوڵاوا و ناوچەكانی دەورووبەری هەوڵێكی زۆری داوە بەتایبەت لە كاتی سووتاندنی دارستانەكانی شاری مەریوان.