دوو هاووڵاتیی شاری بانە بە تەقەی راستەوخۆی هێزە ئینتزامییەكان كوژران
15:09 - 1 خەزەڵوەر 2711
كوردپا: دوو هاووڵاتیی كوڵبەری كوردی خەڵكی بانە بە تەقەی راستەوخۆی هێزە ئێنتزامییەكانی حكومەتی ئیسلامیی ئێران گیانیان لێ ئەستێنرا.
بەپێی هەواڵی هەواڵنیری ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا لە شاری بانە، رێكەوتی 30ی رەزبەر دوو كەس بەناوەكانی \"موتەلیب حاجی فەرەج و ئومید\" لە نیوان ئاوایی كەریم ئاوا و شاری بانە لە ئەنجامی دەستڕێژی راستەوخۆی هێزە ئینتزامییەكان گیانیان لە دەست دا.
هەتا گەیشتنی ئەم هەواڵە زانیارییەك لەمەڕ دانەوەی تەرمەكانیان بە بنەماڵەی ئەو دوو كوڵبەرە كوژراوە لەبەر دەستدا نیە.
بەپێی ئاماری تۆمار كراو لە ناوەندی ئاماری ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا، لە ماوەی حەوت مانگی رابردۆوە هەتا ئێستا 88 كوڵبەری كورد لە ناوچە سنوورییەكان بە تەقەی راستەوخۆی هێزە نیزامییەكانی حكوومەتی ئیسلامیی ئێران كوژراو و بریندار بوون.
لە كۆی گشتی ئەو ئامارە 52 هاووڵاتیی كوژراون و 36ی دیكەش بریندار بوون.
ئەم ئامارە بە پشت بەستن بە ناوەندی ئاماری ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا بڵاو كراوەتەوە، لەوانەیە رێژەی كوژراوەكان لەمەش زیاتر بێت.