دوو مەئمووری هێزە ئینتزامییەکان بە تەقینەوەی مین لە سنووری سەردەشت برینداربوون

17:43 - 13 گەلاوێژ 2720

ڕۆژی دووشەممە ١٣ی گەلاوێژ، دوو مەئمووری هێزە ئینتزامییەکانی حکوومەتی بە ناوی "میحراب بوداقی و حەمید ڕەزا پاک نیهاد" بەهۆی تەقینەوەی مین لە سنووری شاری سەردەشت بریندار بوون.

یەحیا حوسێن‌خانی، فەرماندەی سنوورپارێزی ورمێ لە وتووژێکدا لەگەڵ هەواڵدەریی "ئیرنا" ڕایگەیاندووە: "ئەو دوو مەئموورە ئینتزامییە لە کاتی گەڕان لە ناوچەی سنووریی سەردەشت، بەهۆی تەقینەوەی مینە بە جێماوەکان لە شەڕی ئێران_عێراق بریندار بوونه".

بە وتەی فەرماندەی سنوورپارێزی ورمێ،لەو ڕووداوە یەکێک لە لاقەکانی میحرابی قرتاوە و هەر دوو دەستی شکاوە و هەروەها حەمید ڕەزا پاک نیهاد لەو ڕووداوە، بریندار بووە.

ئەو دوو مەئموورەی هێزە ئینتزامییەکان بۆ چارەسەری پزیشکی ڕەوانەی نەخٶشخانە کراون.