دواکەوتنی پارەی چەند مانگی کرێکارانی شارەداریی مەریوان

12:44 - 9 پووشپەڕ 2720

ژمارەیەک لە کرێکارانی شارەداریی مەریوان، باس لە دواکەوتنی موچەکەیان لە چەند مانگی ڕابردوو دەکەن.

ئەو کرێکارانە سەرەڕای جێژنانەی نەورۆزانە و ئیزافەکاریی ساڵی پێش، پارەی سێ مانگی یەکەمی ئەمساڵیشیان وەرنەگرتووە.

ئەو کرێکارانە تەنانەت باس لە پێنەدانی پارەی دواکەوتووی ساڵی ٩٧ دەکەن کە هێشتا لەلایەن شارەدارییەوە پێیان نەدراوە.

بە وتەی ئەو کرێکارانە، هەتا ئێستا ڕوون نییە کەی پارەکەیان پێ دەدرێت.

ئەو کرێکارانە لە بەشەکانی خاوێنکەرەوەی شەقامەکان، پارکەکان و فەزای سەوزن و ژمارەیان زیاتر لە ١٠٠ کەس دەبێت.